لە مالیزیا فڕۆکەیەک کەوتەخوار و ١٠ کەس مردن
بەگوێرەی هەواڵەکان فڕۆکەیەکی بچوک لە ویلایەتی سیلانگۆر لە ناوەندی مالیزیا کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی هەواڵەکان فڕۆکەیەکی بچوک لە ویلایەتی سیلانگۆر لە ناوەندی مالیزیا کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
فەرماندەی پۆلیسی خۆجێی، محەمەد ئیقبال ئیبراهیم بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، "بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکەوە، لانی کەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا".
ئیبراهیم ڕایگەیاند، کەسێک لەنێو ئۆتۆمبیل و کەسێک لەسەر ماتۆڕسکیل و ٨ کەس لەسەر فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.
ڕووداوەکە لە نزیک شاری شا عەلەم پایتەختی ویلایەتی سیلانگۆر، ڕوویداوە.
دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی مالیزی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، فڕۆکەکە ٦ سەرنشین و دوو کارمەند هەڵگرتووە، لێکۆڵینەوەکان لەم بارەیەوە دەستی پێ کردووە.