لە مۆسکۆ گۆشەگیریی ئیمراڵی شەرمەزارکرا

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و پەیامی بەهێزکردنی تێکۆشان درا.

کوردستانیانی دانیشتوی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا بە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی سەپاندنی گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ڕێکخستنی ژنانی کورد "ڤیان" لە بینای ماڵی کوردان لە شاری مۆسکۆوە درا و سەرۆکی ڕێکخراوەکە؛ تارا قادر خوێندییەوە.

 لەسەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا گۆشەگیری سەختی ئیمراڵی شەرمەزارکراوە  و ئاماژە بەوەکراوە: "دەبینین چۆن فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە، کەچی تابێت گۆشەگیری ئیمراڵی سەختتر دەکرێت. بۆیە بانگەوازی لە گەلی کورد دەکەین تێکۆشانمان بەهێزبکەین، تەنها بە تێکۆشان و فکرەکانی ڕێبەر ئاپۆوە دەتوانین سەرکەوین."