لە پێش پەرلەمانی ئەورپا هێرشە داگیرکاریەکانی تورکیا شەرمەزار کرا

کورد و دۆستانی کورد لە پێش پەرلەمانی ئەورپا هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر کوردستان شەرمەزار کرد.

 

کوردان و دۆستانی کورد دوای نێوەرۆی ئەمرۆ بە پێشنگایەتی ناوەندی دیموکراتیکی کورد لە بەبلجیکا چالاکیکیان لە پێش پەرلەمانی ئەورپا ئەنجامدا بۆ شەرمەزارکردنی هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە سەر کوردستان. هاوکات لە چالاکیکە درووشمی ( ئێمە هەموومان پەکەکە-ین) وترایەوە

پەرلەمانتاری ئەورپا فارنچۆ ئەلفۆنی  قسەی کردو وتی: ئێمە پشتگیری کوردان دەکەین، هاوکات میگول ئوربان  ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەورپا کە  هاوکات ئەندامنی پارتی ئنتاکپیست ئیسپانیە قسەی کرد وتی: ئێمە پارتەکەمان پشتیگری کوردان دەکات و بێدەنگی پەرلەمانی ئەورپا لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی تورکیا لەسەر کوردان بە هێچ شێویەک قەبووڵ ناکەین

 سەرۆکی پێشوی هەرێمی کەتەلۆنیا چلیرس پوگدمۆنت، تۆنی جۆمین وەزیری پێشوتری کەتەلۆنیا و کۆرنلیا ئەرست لەسەر ناوی پارتی چپگەری ئەڵمانی بەشداری چالاکیکە بوون.

 

سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بەشداری چالاکیکە بوو قسەی کرد وتی: گەل سەرۆی بۆ دووژمن دانەنواندوە ئەوەش گرینگە و هیوای سەرکەوتنە.

فلیز کۆچلی جێگری پێشوی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕووی لە پەرلەمانی ئەورپا کرد وتی:"  ئێوە یان لەگەڵ ئێمە بن یان لەگەڵ فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بن"  کۆچلی وتیشی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەگەڵ داعش سویندیان خواردوە کە کوردان لەناوبەرن.

ئەندی فەرمۆت لەسەر ناوی تەڤگەری ئاشتی بەلجیکا سەرنجی ڕاکێشایە  سەر تەوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکیا وتی:" دەوڵەتی تورکیا لە شەنگال نەخۆشخانەی بۆردوومان کرد ئەوە تاوانە." هاوکات وتیشی: دەوڵەتی تورکیا لە کاتی بۆردوومانکردنی باشوری و ڕۆژئاوای کوردستان هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج.