لە تاجیکستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلەی ریختەر روویدا
لە رۆژهەڵاتی تاجیکستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا. دوای ٢٠ خولەک لەهەمان شوێن بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٥.٢ پلە ناوچەکەی هەژاند.
لە رۆژهەڵاتی تاجیکستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا. دوای ٢٠ خولەک لەهەمان شوێن بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٥.٢ پلە ناوچەکەی هەژاند.
پەیمانگەی بومەلەرزەزانی ئەمریکا رایگەیاند کە کاتژمێر ٠٥:٣٧ بە کاتی هەرێمەکە و لە قوڵایی ٢٠ کیلۆمەتری زەوییدا بە گوڕی ٦.٨ پلە بە پێوەری ریختەر بومەلەرزە روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە بومەلەرزەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان چەقی بومەلەرزەکە ناوچەی بەدەخشانی نیمچە خۆبەڕێوەبەرە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی کەمن و کەوتووەتە نێوان زنجیرە چیای پامیرەوە.
هـ . ب