لە ڤەنەدیکا پاسێک لە پرد وەرگەراو، بەلایەنی کەمەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە
لە شاری بەناوبانگی ئیتالیا ڤەنەدیکا پاسێکی گەشتیاران لە پردەکە کەوتە خوارەوەر و ئاگری گرت. بەلایەنی کەمەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندارن.
لە شاری بەناوبانگی ئیتالیا ڤەنەدیکا پاسێکی گەشتیاران لە پردەکە کەوتە خوارەوەر و ئاگری گرت. بەلایەنی کەمەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندارن.
پارێزگاری هەرێمی ڤەنەتۆ کە سەربە ڤەنەدیکە لوکا زایا دەست نیشانی کرد کە بەگوێرەی ئامارەکانی سەرەتا ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندارن. ئەوشی دەست نیشان کرد کە بارودۆخی زۆرێک لە بریندارەکان گرانە.
پارێزگار وتی، "ڕووداوی ٣ی تشرینی یەکەم بەکاتی هەرێمی ١٩:٣٠ی کە ڕوویدا، تراژیدیایێکی زۆر گەورە بوو. پاسەکە لە نێوان ناوەندی شار و کامپەکە دا گەشتیاری دەهێناو دەبرد.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئیل کۆریێر دێلا سێرا، پاسەکە دوای چوونەدەرەوە لە ڕێڕەوی ڕێگاکە لە بەرزی ٣٠ مەتر کەوتووەتە خوارەوە. هەروەها بەرگریی شارستانی ڤێنیز ڕایگەیاندووە کە پاسەکە ئاگری گرتووە.
سەرۆکوەزیران جۆرجیا میلۆنی دوای ڕووداوەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
هەروەها جێگری سەرۆکوەزیران ماتیۆ سالڤینی ڕایگەیاند، ڕەنگە شۆفێری پاسەکە نەخۆش کەوتبێت، هەر بۆیەش ڕووداوەکە ڕوویداوە.