لە ڕووسیا ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب بەرزڕاگیرا

لە ھەرێمی ساراتۆڤ لە ڕووسیا، مەراسیمێکی پیروزبایی بە بۆنەی ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب بەڕێوەچوو.

کوردستانیان و دۆستانیان، کە دانیشتووی ھەرێمی ساراتۆڤی ڕووسیان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد و ٣٩یەمین ساڵیادی ھەڵمەتی ١٥ی ئابیان بەرز ڕاگرت.

هەروەها نوێنەری گەلانی جیاجیای دانیشتووی ھەرێمەکە بەشداریان لە مەراسیمەدا کرد.

لای خۆیەوە تاهیر فاتۆیەڤ، هاوسەرۆکی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری کوردی ئازینگە ڕایگەیاند، "ئەو هێڵەی تێکۆشان، کە لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئافرێنرا، بە خۆڕاگریی مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر، خەیری دورموش و عەلی چیچەکەکان گەیشتە ئاستێکی جیاواز و ھەڵمەتی ١٥ی ئابیش کە درێژکراوەیەتی، بووە سەرەتای تێکۆشانی سەربازی.

هاوسەرۆکی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری کوردی ئازینگە جەختیشیکردەوە، هەڵمەتی ١٥ی ئاب دەوڵەتی تورکی تێکشکاندووە.

لە مەراسیمەکەدا هونەرمەندانی کوردستان حاجی موسا و نەسرین، هونەرمەندانی خۆجێیی باری یوسبڤ، باری عەلییوڤ و گروپی فۆلکلۆری بێریتان، هونەرمەندانی ڕووسی و کازاخستانی بەشدار بوون.

ژ.ن