لە یۆنان ٧ کەس بەهۆی لافاو مردن
لە یۆنان ژمارەی مردووان بەهۆی لافاوەکەوە گەیشتووەتە ٧ کەس و هەوڵەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن.
لە یۆنان ژمارەی مردووان بەهۆی لافاوەکەوە گەیشتووەتە ٧ کەس و هەوڵەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن.
لە سێشەممەوە تا پێنجشەممە لە سەلانیک بارانبارینی بەخوڕ بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.
بەپێی ئەو زانیارییە نوێیەی لای دەسەڵاتەوە بڵاوبۆتەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی سێ کەسی دیکە دۆزراونەتەوە کە دوو کەسیان ئافرەتن و تەمەنیان نزیکەی 80 ساڵە و یەکێکیان پیاوێکی تەمەن 69 ساڵە.
بە پاڵپشتی سوپا، تیمەکانی فریاگوزاری لە شاری سەلانیک هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ ڕزگارکردنی سەدان کەس لە زۆرێک لە گوندەکان و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٧ کەس.
هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردندا هێلیکۆپتەر و بەلەم بەکاردەهێنرێن. بەپێی وێنەکان، شەقام و ماڵەکانی گوندی پالاماس ژێرئاوکەوتوون. ترسی ئەوە هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر ببێت.