لە ئێران ٢٨ کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیرکران
وەزارەتی ئیتیڵاعات ئێران ڕایگەیاند، ٢٨ تۆمەتبار کە لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی پلانی هێرشکردنیان دانابوو، دەستگیرکران.
وەزارەتی ئیتیڵاعات ئێران ڕایگەیاند، ٢٨ تۆمەتبار کە لە ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی پلانی هێرشکردنیان دانابوو، دەستگیرکران.
لە ڕاگەیاندراوی ماڵپەڕی وەزارەتەکەدا هاتووە: "ئەم ڕۆژانەی دوایی لە تاران و پارێزگاکانی ئەلبورز و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا، چەند بنکەیەکی تیرۆریستان کراونەتە ئامانج".
دەوڵەتی ئێران چەمکی "تەکفیر" بۆ "جیهادیستەکان" یان "لایەنگرانی ئیسلامی سوننی ڕادیکاڵ" بەکاردەهێنێت.
وەزارەتی ئیتیڵاعات ڕایگەیاند، ٢٨ کەس دەستگیرکراون، بانگەشەی ئەوە دەکات، پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەیە و هەندێکیان لەگەڵ تەکفیرییەکانی سوریا بوون یان لە ئەفغانستان و پاکستان و هەرێمی کوردستان چالاکیان ئەنجامداوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی دەستگیرکردنەکەدا، 2 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، و دەست بەسەر بۆمب و چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی ڕاگەیاندندا گیراوە.