لاڤرۆڤ: ئۆكرانیا چه‌ك دابنێت، ئێمه ئاماده‌ین بۆ دانوستان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا 'چه‌ك دابنێت' ئه‌وانیش كار بۆ دانوستان ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا 'چه‌ك دابنێت' ئه‌وانیش كار بۆ دانوستان ده‌كه‌ن.
لاڤرۆڤ دوای جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیا هه‌ركات گوێیان بۆ بانگه‌وازه‌كه‌مان گرت و چه‌كیان دانا، ئێمه‌ش دار بۆ دانوستان ده‌كه‌ین".
لاڤرۆڤ سه‌باره‌ت به داگیركردنی ئۆكرانیا وتی، ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ئۆكرانیا له 'گوشاره‌كان رزگار بكه‌ن'.
لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها وتی، پوتین بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا له سه‌رباز و نازیه‌كان وه‌ربگرێته‌وه بڕیاری له باره‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تایبه‌ت داوه و به‌و جۆره ئه‌و ئوكرانیانه‌ی كه له گوشار رزگارییان بووه، ده‌توانن داهاتووی خۆیان به ئازادی ده‌ستنیشان بكه‌ن.
لاڤرۆڤ له درێژه‌دا وتی، كه ئامانجیان داگیركردنی ئوكرانیا نییه و رایگه‌یاند، "ئامانجی ئۆپراسیۆنه‌كه روونه: چه‌كداماڵین و پاككردنه‌وه‌ی له نازیه‌كان".
هـ . ب