له‌ جه‌زایر به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كان ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

راگه‌یه‌نرا كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا له‌ جه‌زایر به‌هۆی ئاگری گه‌وره‌ له‌ دارستانه‌كان لانیكه‌م ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا له‌ دارستان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كان ئاگری گه‌وره‌ كه‌وتنه‌وه‌.

به‌پێی دوایین ئامار كه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانی نیشتمانییه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، لانیكه‌م ٤٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌سیش برینداربوون كه‌ دۆخی ته‌ندروستی زۆرینه‌یان ناجێگیره‌. زانرا كه‌ ١٣ كه‌س به‌ گومانی ئه‌وه‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن ده‌ستگیركراون.

ئه‌و ئاگره‌ سه‌ره‌تا هه‌رێمی ئه‌لته‌رفه‌ی گرته‌وه‌ و دواتر به‌ ١٤ ویلایه‌تدا بڵاوبووه‌وه‌.

به‌رگریی شارستانی رایگه‌یاند، كه‌ رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌دا ٣١ ئاگر له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان كه‌وتوونه‌ته‌وه‌. به‌پێ راپۆرته‌كان له‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌دا ١٠ هه‌زار هێكتار (٤٠ هه‌زار دۆنم) زه‌وی سوتاوه‌.

هـ . ب