لەم ساڵدا ٢ هەزار ٧٨٨ پەنابەر خنکاون
کۆمیسیاری ڕێکخستنی نێونەتەوەیی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەم ساڵدا ٢ هەزار و ٧٨٨ پەنابەر خنکاون، زۆربەیان لە دەریای سپی بوون.
کۆمیسیاری ڕێکخستنی نێونەتەوەیی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەم ساڵدا ٢ هەزار و ٧٨٨ پەنابەر خنکاون، زۆربەیان لە دەریای سپی بوون.
بەگوێرەی لێدوانی کۆمیسیاری ڕێکخستنی نێودەوڵەتی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، پار لیجێرت، ئەمساڵ نزیکەی ١٨٧ هەزار کەس لە جیهاندا بە ئامانجی ژیانێکی باشتر لەڕێگەی دەریای سپییەوە کۆچیان کردووە. هەر لەم ساڵدا، مردنی ٢ هەزار و ٧٨٨ پەنابەر پشتڕاست کراوەتەوە، ٢ هەزار و ٩٣ پەنابەریان لەڕێگەی دەریای سپی مردوون. لەگەڵ ئەوەی ڕێگای دەریای سپی مەترسیدارترین ڕێگای کۆچە، بەڵام هێشتاش پەنابەران بەردەوامن لە بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران لە ڕێگای بیابانەکان گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ڕوڤەن مەنیکدوەلا، ئاماژەی کرد بە ڕەوشی خراپی دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا، بەو پێیەی ئەم دوورگە بچوکە توانایەکی سنوورداری هەیە، ئیتاڵیا ناتوانێت ئەم ڕەوشە کۆنتڕۆڵ بکات. بانگەوازی لە وڵاتانی جیهان کرد، بەرپرسیارێتی خۆیان لەم ڕووەوە ئەنجام بدەن.