ماڵپەڕی فەرمی تەجەشە کەوتەکار

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) کە کار و چالاکییەکانی لە ئەوروپایە، ماڵپەڕی فەرمی خۆی خستەکار.

ماڵپەڕی فەرمی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) کەوتەکار و تێیدا جگە لە زمانەکانی کوردی و تورکی بە زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانیش بابەت بڵاودەکردێتەوە.

لەم لینکەوە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی فەرمی تەجەشە بکەن:

https://tcs-europa.com

لە ماڵپەڕەکەدا جگە لە هەڵسەنگاندن و ڕاگەیاندنەکانی پەیوەست بە کار و چالاکییەکانی ڕۆژانەی تەجەشە، دەتوانرێت زۆرێک لە بابەتی بەنرخی ئەرشیفیش لە ماڵپەڕەکەدا بدۆزرێتەوە. لەوانەش نووسین و کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی ژنانی گەنج و ئینتەرناسیۆنالیزم و چەندین بەشی دیکەی ئەو نووسینانە لەخۆ دەگرێت.

سەرنووسەری ماڵپەڕەکە داوای لە گەنجانی کوردستان کرد، کە بە شێوەیەکی چالاکانە ماڵپەڕەکە بەکاربهێنن و پێشنیار و بۆچوونەکانیان بۆ ئەم ناونیشانە بنێرن: [email protected].