MRAP داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد: سەردانی ئیمرالی بکەن!

MRAP کە گۆشەگیری لە ئیمرالی خستە رۆژەڤی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، داوای لە کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەستبەجێ سەردانی ئیمرالی بکەن.

گۆشەگیری لە ئیمرالی

٥٧ەمین دانیشتنی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ٩ی ئەیلول لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ دەستیپێکرد و تا ٩ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت، تاوتوێی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتان دەکات. بزووتنەوەی دۆستایەتی نێوان گەلان دژ بە ڕەگەزپەرستی راپۆرتێکی نووسراوی پێشکەش بە دانیشتنەکە کرد و سەرنجی ڕاکێشایە سەر کردەوە نایاساییەکانی دەوڵەتی تورک دژی گەلی کورد و بارودۆخی ئەشکەنجە و گۆشەگیری دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هێرش دەکرێتە سەر هەموو بەهاکانی گەلی کورد

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕاگەیەندراوە کە دەوڵەتی تورک دەستووری خۆی و یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ پێشێل دەکات، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا جیاکاری و چەوساندنەوەی گەلی کورد دەکات، هەروەها ڕاگەیەندرا کە ئەم کارە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی یاسای نێودەوڵەتییە.

لە راپۆرتەکەدا هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کولتوور و زمانی کوردی وەبیر هێنرایەوە و ڕاگەیاندراوە؛ "دەوڵەتی تورک لە دژی ‌هێماکانی کولتووری گەلی کورد، بە پلەی یەکەم جلوبەرگی کوردی و کولتوور و مۆسیقا رێبازێکی ڕەگەزپەرستانەی گرتووتە پێش. ئەمانەی کردووتە بیانوی دەستگیرکردنەکانی."

زیندانەکانی کردووتە ناوەندی ئەشکەنجەدان

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا، نادادپەروەری بەرامبەر بە زیندانیانی سیاسی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی تورکیا ڕوون کراوەتەوە و باس لەوە کراوە کە بەو یاسایا و ڕێگریکردنانەی لە ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا پەیڕەوی دەکەن، مافی هیوای زیندانیانی سیاسی لێیان دەسەندرێتەوە.

هەروەها ڕاگەیەندرا کە ئەشکەنجەی توند بەسەر سزادراوانی سیاسیدا بە شێوەی سزای دیسپلین و گۆشەگیریی دەسەپێندرێت و دەوترێت، "بەهۆی ئەوەی کاری کولتووری کوردی کردووە، یان ئامادە نەبووە لە کاتی چوون بۆ نەخۆشخانە، دەمی بپشکنرێت، لە سەرژمێریدا لەسەر پێ ڕانەوەستاوە، بەشداری لە مانگرتن لە خواردن دژی ئەشکەنجەدان و مامەڵەی خراپدا کردووە، بە شێوەیەکی ڕەگەزپەرستانە سزای دیسپلینیان بەسەردا دەسەپێنرێت. ئەوانەی سزای دیسپلینیان بەسەردا دەسەپێنرێت، لە تاکەکەسیەکاندا گۆشەگیر دەکرێن و ڕێگەیان پێنادرێت لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان کۆببنەوە، هەروەها قسەکردن بە تەلەفۆنیان بۆ چەند هەفتە لێ قەدەغە دەکەن.

ئیمرالی بووەتە ناوەندی بێ یاسایی

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی بووەتە ناوەندی کردەوە نایاساییەکان و باس لەوە کراوە، "عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩بە دواوە لە ژوورێکدا گۆشەگیرکراوە، ڕاگیراوە و کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەی بە بیانووی بێ یاسایی قەدەغە کراوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە بارودۆخی زیندانیانی نەخۆش کراوە و ڕاگەیەندراوە کە ١٤١٧زیندانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیادا چارەسەر ناکرێن و بارودۆخی ٦٥١ کەسیشیان لە دۆخێکی زۆر قورسدایە.

هەروەها ئاماژە بە دانیشتنەکانی ئەم دواییەی کۆمیتەی دژ بە ئەشکەنجەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاسپاردەکانی بۆ تورکیا وەبیرهێنایەوە و ئاماژە بەوە کراوە کە سەرەڕای ڕاسپاردەکانی کۆمیتەکە، عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکەی لە زیندانی ئیمرالی ناتوانن کەسوکار و پارێزەرەکانیان ببینن و لە مافی کۆبوونەوەکانیان قەدەغە کراون.

هیچ ڕێکەوتنێکی نێونەتەوەیی جێبەجێ ناکرێت

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هەرچەندە تورکیا لایەنێکە لە زۆرێک لە ڕێککەوتنە نێونەتەوییەکانی مافی مرۆڤ، بەڵام بڕیار و ڕاسپاردەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (CPT) و میکانیزمەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێ ناکرێن" و ئەم بانگەوازیانە ئاراستەی دەوڵەتی تورکیا کرا:

* ئەو ڕێککەوتنانەی کە واژۆیان کردووە جێبەجێ بکەن.

* ئەو بڕیار و پێشنیارانە کە دامەزراوە ئەوروپاییەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان پەیڕەوی دەکەن، بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

* بەپەلە بڕیار و ڕاسپاردەکانی میکانیزمەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێی ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکەن."

دەبێت دەستبەجێ سەردانی ئیمرالی بکرێت

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ئەوروپا بەرامبەر ئەو تاوانانەی گەلی کورد ئەنجام دەدرێن بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و بانگەوازی دوایی کرد:

"پێویستە کۆمیساریای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو یەکە تایبەتەکان گرنگی بە دۆخی تورکیا بدەن.

داوا لە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا بکەن دەستبەجێ سەردانی ئیمرالی بکەن."