مەراسیمەکە بە خولەکێک بەبێدەنگی وەستان بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان و نمایشکردنی بەڵگەفیلمێک دەستیپێکرد.
دێرسیم ئاندۆک کە لە باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان لە شەڕی دژ بە داعشدا برینداربوو لە چالاکییەکەدا قسەی کرد. ئاندۆک وتی، "پەکەکە لە مێژووی ٤٦ساڵەی خۆیدا بە ئایدۆلۆژیای خۆیەوە راستی بە جیهان نیشاندا. پێش پەکەکە ٢٩ جار سەرهەڵدان کرابوو، بەڵام هیچ کامێکیان هێندەی تێکۆشانی پەکەکە بەرهەمدار نەبوو. داستانی پەکەکە ٤٦ ساڵە وەک ئاگرێکە گەرما و روناکی بە ملیۆنان کەس دەبەخشێت.
لە چالاکییەکەدا دروشمی "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.
دواتر لە دەرەوەی هۆڵی ئاهەنگەکە بە فیشەکی هەوایی یادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا.