ناتۆ لەشکرەکانی لە کۆسۆڤۆ زیاد کرد
ناتۆ کە گرژیی نێوان سربستان و کۆسۆڤۆی وەک بیانوو نیشان دا، ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانی لە کۆسۆڤۆ زیاد کردووە.
ناتۆ کە گرژیی نێوان سربستان و کۆسۆڤۆی وەک بیانوو نیشان دا، ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانی لە کۆسۆڤۆ زیاد کردووە.
دیلان وایت وتەبێژی ناتۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی شانشینی یەکگرتوو هەبوونی ناتۆ بەهێزتر بکات، نزیکەی ٦٠٠ سەرباز لە کۆسۆڤۆ جێگیر دەکات.
وتەبێژی هاوپەیمانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانییەکەش هێزی سەربازی ڕەوانە دەکەن و ڕوونیشیکردەوە کە ئەم بڕیارە دوای هێرشە توندەکەی ٢٤ی ئەیلول بۆ سەر پۆلیسی کۆسۆڤۆ و زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دراوە.
رۆژی یەکشەممە لە باکووری کۆسۆڤۆ ئەفسەرێکی پۆلیسی ئارناڤۆت لە کۆسۆڤۆ کەوتە بۆسەیەک و کوژرا.
حکومەتی کۆسۆڤۆش ڕۆژی شەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە سربستان کرد هێزەکانی لە سنوورەکان بکشێنێتەوە. کۆسۆڤۆ جێگیربوونی سەربازی لەسەر سنوورەکان وەک هەڕەشەیەک دەبینێت.