نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: ژماره‌ی كۆچبه‌ران له‌جیهاندا گه‌یشته ١٠٠ ملیۆن
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچبه‌ر بوون و ماڵ و زێدی خۆیان جێهێشتووه ١٠٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچبه‌ر بوون و ماڵ و زێدی خۆیان جێهێشتووه ١٠٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری كۆچبه‌ران رایگه‌یاندوه؛ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌زۆر و به‌هۆی شه‌ڕ و ...هتد و له‌ئه‌نجامی پێكدادانه‌كان كۆچبه‌ر بوون بۆ یه‌كه‌م جار ١٠٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.
فیلیپۆ گراندی، كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری كۆچبه‌ران، ئه‌م ژماره‌یه وه‌كو ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی به‌ناو كردوه و ده‌بێت هیچ كاتێك نه‌گه‌یشتبایه ئه‌م ژماره‌یه.
ساڵی رابردوو، ژماره‌ی كۆچبه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی توندوتیژی و پێكدادان له‌وڵاتانی وه‌كو ئیسیوپی، بوركینافاسو، میانمار، نیجریه، ئه‌فغانستان و كۆماری كۆنگۆ ٩٠ ملیۆن كه‌س بوون. له‌پاش هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا هه‌شت ملیۆن كه‌س كۆچبه‌ر بوون و شه‌ش ملیۆنی تریش له‌وڵاتانی دیكه‌یه.
هـ . ب