پنتاگۆن هۆشداریی بە تورکیادا: ئەنجامەکەى قورس دەبێت
پنتاگۆن لە دوای تاقیکردنەوەی سیستمی مووشەکیی ئێس – ٤٠٠ی رووسی هۆشداریی بە دەوڵەتی تورک دا و رایگەیاند، کاریگەریی قورس لەسەر پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا دروست دەکات.
پنتاگۆن لە دوای تاقیکردنەوەی سیستمی مووشەکیی ئێس – ٤٠٠ی رووسی هۆشداریی بە دەوڵەتی تورک دا و رایگەیاند، کاریگەریی قورس لەسەر پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا دروست دەکات.
جۆناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، "سیستمی ئێس – ٤٠٠ ناتەبایە لەگەڵ رێککەوتنەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆ".
راشیگەیاند، "ئێمە لە دژی تاقیکردنەوەى ئەو سیستمەین، کە تورکیا ئەنجامیداوە، مەترسیی ئەوەى هەیە، کە ئەنجامی قورسی لە بواری پەیوەندییەکانماندا دروست بکات".
ژ.ت