ڕێپێوانی گەنجانی کورد لە یۆنان لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە

لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان، بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەکانی گەنجانی کورد، ڕێپێوانێک لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت. ڕێپێوانەکە لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوامە.

ھاوکات لەگەڵ ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان دەستیان بە ڕێپێوانێک کرد.

ڕێپێوانەکە کە ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم دەستی پێکردووە، لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە. گەنجان لە پالینیەوە بەرەو کونسوڵخانەی تورکیا لە ئەسینا ڕێپێوانیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بەبێ سەرۆک ژیان نابێت " وترایەوە.