ڕێپێوانی پاریس دەستی پێکرد
ڕێپێوانی کورستانیان و دۆستەکانیان دژ بە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بەرەوە گۆڕەپانی کۆماری دەستی پێکرد.
ڕێپێوانی کورستانیان و دۆستەکانیان دژ بە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس بەرەوە گۆڕەپانی کۆماری دەستی پێکرد.
ڕێپێوان بۆ شەرمەزارکردنی هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریس لە گار دو نۆردەوە بەرەوە گۆرەپانی کۆماری دەستیپێکرد. ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە و کەجەدەکە-ئە ئەنجام دەدرێت و کوردستانیان و دۆستەکانیان لە چەندین وڵاتی ئەورووپاوە بەشداری ڕێپێوانەکە بوونە.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمەکانی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بکوژ ئاشکرایە، فەرەنسا بۆ بێدەنگە" بەرزکرانەوە و لەگەڵییدا وێنەی شەهیدانی هەردوو کۆمەڵکوژییەکە بەرزکرانەوە.
لە ڕێپیوانەکەدا چەندین نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان بەشدارن، وە چەندین پەڕلەمانتاری بە ڕاگەیاندرا و پشتگیری خۆیان بۆ چالاکییە دەربڕی.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە ئەنگین سەڤەر پێش دەستپێکردنی ڕێپێوانەکە لە گاری دو نۆرد قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا فەرەنسا لە هەردوو کۆمەڵکوژییەکە بێدەنگە، بۆیە گەلی کورد ماوەی ١٢ ساڵە داوای لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان دەکات.
لەسەر ناوی جەدەکە-فەرەنسا خانێ ئاکدۆغان قسەیکرد وتی: "ئاشکرایە کۆمەڵکوژییەکە کێ ئەنجامی داوە. ئێمە دەستبەرداری لێگەڕی دۆزی دادپەروەری خۆمان نابین. تا مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ستاتۆی خۆمان بەردەوام دەبین.'
پەڕلەمانتار کارلۆس مارتینس وتی: "تێکۆشانی بەهێز بەردەوامە. لە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە تێدەکۆشین و بەرگری لە مرۆڤایەتی دەکەین. کورد لە دژی داعش تێکۆشانێکی مەزنی بەڕێوەبرد. پشتگیری لەو تێکۆشانە دەکەین. هێرشەکانی سەر کورد لە سووریادا جیگەی قبوڵکردن نییە. دەبێت لە دژی بوەستینەوە."