روسیا هەڕەشەی لێدانی ئەو فڕۆكە بارهەڵگرانە دەکات کە هاوكاریی سەربازی بۆ ئۆکراینا دەگۆازنەوە

وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، فڕۆکە هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراینا دەکاتە ئامانج و گەمارۆش بەسەر کۆمپانیا و بەرپرسانی ئەمریکا و ئەوروپادا دەسەپێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، فڕۆکە هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراینا دەکاتە ئامانج و گەمارۆش بەسەر کۆمپانیا و بەرپرسانی ئەمریکا و ئەوروپادا دەسەپێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، ئەرتەشی روسیا ئەو فڕۆكانە دەکات ئامانج، کە هاوكاری سەربازی بۆ ئۆکراینا دەگۆازنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەوەشی رایگەیاند، پەیوەندیی روسیا و ناتۆ گەیشتووەتە خاڵی سفر و روسیا سەرقاڵی وەڵامدانەوەی گەماروە سەپێندراوەكانی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپایە لە دژی وڵاتەكەی.

راشیگەیاندووە، روسیاش هاوشێوەی ئەوروپا و ئەمریكا ژمارەیەك گەمارۆ لە دژی كەسایەتی و دامەزراوە بازرگانییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا ئامادە كردووە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا هاوكات راشیگەیاندووە، یەكێتیی ئەوروپا بە بەكارهێنانی گەمارۆكان لە دژی روسیا لە بنەڕەتدا خۆی زیاتر تەنگەتاو كردووە و تێپەڕاندنی ئەو دۆخەش زۆر قورسە و روسیا ئەگەر بە پێویستیشی بزانێت ئامادەیە لەزەمینەی وەزەشدا رووبەرووی یەكێتیی ئەوروپا ببێتەوە.

ژ.ت