رۆژی جیهانی کۆبانێ لە ئۆسلۆ پیرۆز کرا

بە بۆنەی یەکی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر رۆژی جیهانی کۆبانێ مەراسیمێکی پیرۆزبایی لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ سازکرا. لە مەراسیمەکەدا باس لەوەکرا کە دەوڵەتی تورک بە هەمان مێشکی داعش هێرش دەکاتە سەر ئەو کوردانەی شکۆی مرۆڤایەتیان پاراست.

بە بەشداری کوردستانیان و دۆستانیا لە ناوەندی کولتوری کوردی لە ئۆسلۆ مەراسیمی ١ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی کۆبانێ بەڕێوەچوو.

چالاکیەکە لەلایەن سۆل-کورد (سۆلیداریتێ مەد کورد) و نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە نەویژ رێکخرابوو. ژمارەیەکی زۆر کورد و نەرویژی بەشداریان کرد و لە چالاکیەکەدا فیلمێک لەبارەی کۆبانێوە نمایش کرا.

' گەلی کورد بەوپەڕی ئازایەتیەوە شکۆی مرۆڤایەتی پاراست'

هاوسەرۆکی سۆل-کورد تروڵس ستراند وتی، "ژنان و گەنجانی کورد بە بەختکردنی ژیانیان، لەپێناو مرۆڤایەتیدا بەرخودانی گەورەیان کرد. ئەو بەرخودانە بێهاوتایە وەک بەرخودانی پاراستنی مرۆڤایەتی ئازاد و سکۆی مرۆڤایەتی لە مێژوودا تۆمارکرا. بەرخودانی کۆبانێ ئازایەتی بەرزی مرۆڤەکانی بە ئێمەی ئەوروپی نیشاندا".

ترولس ئەوەشی خستەڕوو، "بە شکستدانی داعشی دوژمنی مرۆڤایەتی، هیوایەکی نوێ نۆ گەلانی چەوساوە و مۆدێلێکی نوێی ژیانی ئازاد و ئەڵترناتیڤ دامەزرا. دەوڵەتی تورک کە ئەندامی ناتۆیە بەرگەی ئەو شکستە ناگرێت و لەو شوێنەی کە داعش تەواوی نەکردووە، دەستی بە هێرش کردووەتەوە".

نوێنەرای خۆبەڕێوەبەری لە نەرویژ شیلان کۆبانێ پەیامێکی بە نەرویژی خوێندەوە و هەروەها دۆستی کورد، نوسەر و پەرلەمانتاری پێشوو ئەرلینگ فۆلکڤۆردیش قسەی کرد.

لە چالاکیەکەدا هونەرمەندان وەڵات کۆبانێ و جگەر کۆبانێ هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

هـ . ب