لە پەیامەکەی شۆڕشگێڕانی میانماردا هاتووە، " دڵگرانین بە بیستنی هەواڵی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییە کە ئامانجە ناسەربازییەکانیان کردە ئامانج، لەوانە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی لە ڕۆژئاوا.
راشیانگەیاندووە: "هەست بە سەختی و قوربانیدان و ئازایەتی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا دەکەین، چونکە زیاتر لە ٧٠ ساڵە بەرەنگاری ستەمی دیکتاتۆری سەربازی دەبینەوە".
هەر لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە، " لە بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕییەوە بۆ بزووتنەوەیەکی دیکە کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی چاوی خۆی لە ئاستییاندا داخستووە، دەمانەوێت بڵێین خەباتی ئێوە دەبینین، خەباتی ئێوە بۆ ئازادی و دادپەروەری دەبینین. نەبوونی کەسانێک کە بەرامبەر خراپەکاری بوەستنەوە، ترسناکترە لە خودی خراپەکاری".
لە رۆژانی رابردووشدا فەرماندەیی گشتیی یەپەگە و یەپەژە سڵاویان بۆ شۆڕشگێڕانی میانمار نارد و پشتگیری خۆیان بۆ ئەوان دووپات کردبووەوە.
هـ . ب