ستاندێک بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئاراو دانرا

لە شاری ئاراوی سویسرا، ستاندێک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دانرا.

لە چوارچێوەی هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەی کورد"، ستاندێک لە شاری ئاراووی سویسرا دانرا.

کەمپینەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنان و تەڤگەرەکانی گەنجان لە سویسرا، ستاندێکی ئاگادار کردنەوە لە ناوەندەکانی شارەکان، کۆبوونەوەی گەل، ڕێپێوانی ناوەندی و هەرێمی، هەروەها لەگەل پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و دامەزراوەکانی چاپەمەنی کۆبوونەوە و پێشکەشکردنی فایلەکان بەردەوامە.

ڕۆژی ١٥ی تیشرینی دووەم ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین لە شاری ئاروو سەردانی زۆرێک لە دامودەزگاکانی کرد و کۆبوونەوەی ئەنجامدا. ئەندامانی ئەنجومەنەکە مەلەفەکەیان ڕادەستی بەرامبەرەکانیان کرد، سەرنجیان خستە سەر ئاستی گۆشەگیرییەکان و داوایان کرد کە بە هەستیاری نزیکی ئەم پرسە ببن.

 ١٦ی تیشرینی دووەم، ڕۆژی پێنجشەممە، بەرپرسانی کەمپینی"ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" ستاندێکی زانیارییان لە سەنتەری شاری ئاراوو دانا و بەرامبەر بە گۆشەگیریەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی و گەلی سویسرایان ئاگادار کردەوە.

تەڤگەری گەنجانی  شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) و ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین بە درێژایی ڕۆژکە تراکتیان بلاو کرد.