تایوان هەموو گەشتەكانی فرۆكەخانەكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
به‌هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان چین و تایوان و ده‌ستپێكردنی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی په‌كین، له تایوان سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیییهكان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
به‌هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان چین و تایوان و ده‌ستپێكردنی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی په‌كین، له تایوان سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیییهكان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
دوابەدوای سەردانەكەی نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان، و بەرزبوونەوەی ئاستی ناكۆكیەكانی تایوان و چین؛ ئه‌مڕۆ تایوان رایگەیاند كە زیاتر لە ٥٠ گەشتی ئاسمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به هۆی مانۆرەكانی چینەوە كە بە فیشەك و ته‌قه‌مه‌نی راستەقینە ئەنجامدەدرێن، هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گەشتەكان بریتین لە ٢٦ گەشتی هاتنە ناوەوە بۆ تایوان و ٢٥ گەشتیش لە فرۆخانەی تائۆیوان بووە بۆ ده‌ره‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه میدیاكانی كۆریای باشور بڵاویانكرده‌وه؛ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ئه‌و وڵاته گەشتەكانی ئینچئۆنی بۆ تایوان لە رۆژانی هەینی و شەممەی بەتاڵ كردۆتەوە.
هێڵی ئاسمانی ئاسیاناش گەشتە راستەوخۆوەكانی خۆی بۆ تایون لەرۆژانی هەینی بەتاڵ كردۆتەوە و رایگەیاندوە كە لەئێستادا رەوشەكە هەڵدەسەنگێنن.
هـ . ب