تورکیا لەسەر ئاستی ئەوروپا پلەی یەکەمە لە تاوانی ڕێکخراودا
بەپێی ڕاپۆرتی ئیندێکسی تاوانی ڕێکخراوی جیهانی لە 2023، تورکیا لە تاوانی ڕێکخراودا لەسەر ئاستی جیهان پلەی 14، لەسەر ئاستی ئەوروپا پلەی یەکەمی گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیندێکسی تاوانی ڕێکخراوی جیهانی لە 2023، تورکیا لە تاوانی ڕێکخراودا لەسەر ئاستی جیهان پلەی 14، لەسەر ئاستی ئەوروپا پلەی یەکەمی گرتووە.
دەسپێشخەریی تاوانی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی، ڕاپۆرتی ئیندێکسی تاوانی ڕێکخراوی جیهانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە وڵاتەکان کەمترینیان 1 خاڵ و زۆرترینیان 10 خاڵی پێدراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، خاڵی تورکیا کە ساڵی 2021 دا 6.89 بوو، ئەمساڵ گەیشتۆتە 7.3. تورکیا پێشتر 12 هەمین پلەی گرتبوو، گەیشتە پلەی 14 لە جیهاندا، هەروەها لە ئەوروپادا پلەی یەکەمی گرت.
لە ڕاپۆرتەکەدا، پەیوەست بە قاچاچخێتی بە مرۆڤەوە تورکیا 9 خاڵی وەرگرتووە، لە بازرگانی چەک و هیرۆین و تاوانی مافیاییدا 8.5 و لە بازرگانی بە مرۆڤدا 8 خاڵی وەرگرتووە.
بەگوێرەی ئیندێکسی تاوانی ڕێکخراوی جیهانی، میانمار بە 8.15 خاڵ لە پلەی یەکەمدایە، پاشان کۆڵۆمبیا و مەکسیک دێن. ئێران و تورکیا بەهەمان خاڵ پلەی 14 دەگرن. ڕوسیا بە 6.87 خاڵ پلەی 19 دەگرێت.