تەژەکە-ف. داوای بەشداری لە هەڵمەت و چالاکییەکانی کرد

تەژەکە-ف: "بانگەوازی دەکەین لە هەڵمەتی نامەناردن و ئەو چالاکیانە کە لە١٦ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت، بە ڕۆحێکی گەورەی سەفەربەرییەوە بەشدای چالاکیەکان بن."

بزووتنەوەی ژنانی کوردی فەڕەنسا (تەژەکە-ف) بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٢٦ ساڵ لەمەوبەر وەک شەرمەزارییەکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی بەڕێوە چوو. ئێمە وەک ژنانی کورد قەد بەروارەکانی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩لەبیر ناکەین و ئەم ڕۆژە بە ڕۆژانی ڕەش لە مێژووماندا پێناسە دەکرێن."

'گەلی کورد لە ئیمرالی گۆشەگیر دەکرێت'

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە؛

"لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ئیمرالی بە دیل گیراوە و لە گۆشەگیری ڕەها و ئەشکەنجەدایە، داهاتووی کۆمەڵایەتی و ئازادیمانە. ئەوەی لە ئیمرالی بەدیل گیراوە ئێمەین، ئەوەی لە ئیمرالی بەدیل گیراوە ئازادی، دیموکراسی و مافه کانی مرۆڤە.

"ئێمە، وەک تەژەکە-ف، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" لە 21 ی تشرینی یەکەمدا هەڵمەتی تیشکی خۆر بەرامبەر پەرلەمانی ئەوروپا بەشداری هەڵمەتەکە بووین.

بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکان

بەمەبەستی لێپرسینەوە لە هێزە پیلانگێڕەکان بەتایبەت وەک ژنانی کورد کە لە فەرەنسا دەژین، داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین بەشداری هەڵمەتی نامەناردن بکەن کە وەک تیشکەکانی خۆر لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادییدا ئەنجامی دەدەین. هەروەها جارێکی دیکە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری لە چالاکییەکەی ١٦ی ئەم مانگەدا بکەن."