ڕوسیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا: وەڵامی پێویستمان دەبێت
مۆسکۆ لە بارەی ڕێگەپێدانی جۆ بایدن بە ئوکرانیا بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی لە دژی ڕوسیا بە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەدا، وەڵامی پێویستییان دەبێت.
مۆسکۆ لە بارەی ڕێگەپێدانی جۆ بایدن بە ئوکرانیا بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی لە دژی ڕوسیا بە ڕاگەیاندراوێک ئاماژەی بەوەدا، وەڵامی پێویستییان دەبێت.
دوای ئەوەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ڕێگەی بە ئوکرانیا دا مووشەکی درێژمەودای ئەمریکی لە دژی روسیا بەکاربهێنن، مۆسکۆ وەڵامی ئەم پێشهاتەی دایەوە و هەڵوێستی خۆی دەربڕی.
ڤلادیمیر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیا لە بارەی ئەو بڕیارەی ئەمریکاوە ڕایگەیاند، "وەڵامێکی ڕوون و گونجاومان دەبێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم بڕیارە لە لایەن ئەمریکاوە پشتڕاستنەکراوە، بەڵام ڤلۆدیمیر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە، "بابەتی لەم شێوەیە بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ناکرێت، موشکەکان خۆیان دەدوێن."