وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: زۆر گەشبین نیم بەرێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەسەر رێككەوتنی چاوەڕوانكراو لەگەڵ ئێران، ناسراو بەزیندووكردنەوەی "بەرجام" ووتی؛ زۆر گەشبین نیم.

بلینكن رۆژی چوارشەممە، ٦ی نیسان لەوتووێژێكدا لەگەڵ كەناڵی ئین بی سی رایگەیاند؛ كات بۆ بەدەستخستنی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا زۆر كورتە و لەسەر ئەو بابەتەش لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپیەكانماندا قسە دەكەم.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بلینكن راشیگەیاندووە؛ تەنیا ئەوە دەڵێیم بەگشتی رەنگە رێككەوتنە ئەتۆمیەكە نەگاتە ئەنجام و منیش بەنیسبەت خۆمەوە زۆر گەشبین نیم. سەرەڕای هەموو هەوڵدانەكان لەدانۆستانەكاندا، لەو قەناعەتەدام، كە بەرێككەوتن لە بواری ئاسایشی لە هەلومەرجێكی باشتردا دەبین، بەڵام سەرەڕای ئەوەش تا ئێستاكە نەگەیشتووینەتە ئەنجام.

ژ.ت