وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی روسیا دەكات
وەزیری دەرەوەی ئێران حۆسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەبەر ئەوەی روسیا بەپێشنیاری نوێ لەبەرامبەر بەدانۆستانەكانی بابەتی وەزەی ناوەكی دەبێتە بەربەست سەردانی مۆسكۆ دەكات.
وەزیری دەرەوەی ئێران حۆسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەبەر ئەوەی روسیا بەپێشنیاری نوێ لەبەرامبەر بەدانۆستانەكانی بابەتی وەزەی ناوەكی دەبێتە بەربەست سەردانی مۆسكۆ دەكات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیب زادە رایگەیاند؛ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ بەرێوەبردنی دیدارەكان لەسەر بابەتی وەزەی ناوەكی رۆژی سێشەممە دەچێتە روسیا.
پێش دە رۆژی لەمەوبەر دەبوو دانۆستانەكانی وین لەسەر بابەتی وەزەری ناوەكی ئێران گەڵاڵە بكرایە، بەڵام لەبەر ئەوەی روسیا رووبەرووی گەماڕو كرایەوە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكاوە بەهۆی شەڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، روسیا لە پێنجی ئادار پرۆژە پێشنیارێكی نوێ لەمبارەیەوە راگەیاند.
روسیا پێشنیاری ئەوەی كرد كە دەبێتە گەماڕوەكانی ئەمریكا هیچ كاریگەریەك لەهاوكارییە ئابورییەكانی ئێران نەكات.
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش ئانتۆنی بیلنكن ئەم پێشنیارەی وەكو لەدەرەوەی رۆژەڤە هەڵسەنگاند و رەدی كردەوە.
هـ . ب