ئاراسته‌ی پێشكه‌وتنه‌كان له ئه‌فغانستانه‌وه تا كوردستان
ئاشكرایه تاڵیبان به ئاگاداری ئه‌مریكا و رووسیا و چین و وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌مانكات وڵاتانی عه‌ره‌بی له سه‌روو هه‌مویانه‌وه قه‌ته‌ر و پاكستان و ئێران و توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵات.
ئاشكرایه تاڵیبان به ئاگاداری ئه‌مریكا و رووسیا و چین و وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌مانكات وڵاتانی عه‌ره‌بی له سه‌روو هه‌مویانه‌وه قه‌ته‌ر و پاكستان و ئێران و توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵات.
ئه‌فغانستان به‌ره‌و كوێ؟
دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تاڵیبان بۆ ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشهاتێكی نوێیه، هه‌مانكات گۆڕانكاریه له كۆمه‌ڵیك هاوسه‌نگی ناوچه‌كه. بارودۆخی ئه‌فغانستان وه‌ك چۆن ساڵی 2001 كاریگه‌ری له‌سه‌ر گشتی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و گۆڕانكاریه به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یوه‌ندیدار ده‌كات، بۆیه ته‌نها هاتنه‌وه‌ی تاڵیبان نییه بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره‌وپێش بردنی شه‌پۆڵی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتگه‌را و ستاتۆپارێزه. ناتوانین بڵێین به تاڵیبان گۆڕانكارێیهكی نوێ كراوه به‌واتای پێشكه‌وتن، به‌ڵكو دووباره چوونه‌وه‌یه بۆ خاڵی سفر.
ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و به‌گشتی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش، ئه‌وه ئاشكرایه كه تاڵیبان به ئاگاداری ئه‌مریكا و رووسیا و چین و وڵاتانی ئه‌وروپا، هه‌مانكات وڵاتانی عه‌ره‌بی له سه‌روو هه‌مویانه‌وه قه‌ته‌ر و پاكستان و ئێران و توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵات. واتا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌گشتی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هاو فیكر و رێكهتوون، بۆیه‌ش هیچ یه‌كێكیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌رنه‌بڕی و دژایه‌تیان نه‌كرد. له‌وانه‌یه به‌هه‌ندێك گۆڕانكاری بچوك و سه‌ره‌تایی وه‌ك چوونی ژنان بۆ قوتابخانه، یان كاركردنیان له نه‌خۆشخانه و فه‌رمانگه حكومیه‌كان خۆی وا نیشان بدات كه گۆڕاوه واتا وه‌ك نمونه‌ی ئێران، له‌وانه‌شه ئه‌و نمونه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێرانیان بۆ ئه‌فغانستانیان پهسندبێ.
خاڵی سه‌ره‌كی و بنگه‌هی ئه‌ویش؛ له‌ئه‌نجامی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ركه‌وت كه ناتوانێ پرۆژه و پلانه‌كانی وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات جێبه‌جێ بكات، یان به‌كه‌سایه‌تی ته‌كنۆكراتی گرێدراوی خۆی ناتوانێ دیموكراسی په‌رله‌مانی كۆپی و به‌ڕێوه‌ببات. واتا مۆدێرینیته‌ی سه‌رمایه‌داری كه خۆی وه‌ك ئه‌ندازیاری كومهڵگه ده‌بینێ، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و له‌وانه‌ش نییه سه‌ركه‌وتووبێ، ئه‌نجام دووباره به‌هێزه كۆنه‌په‌رست و ستاتۆپارێزهكان رازیه، واته پشتی كرده ئه‌و په‌یامه به‌ناو دیموكراتیه لیبڕاڵه‌ی كه له‌ناوچه‌كه بانگێشه‌ی بۆ ده‌كرد. بۆیه پرۆسه‌ی دیموكراتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌پشت به‌ستن به ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ناتوانێ به‌ره‌وپێشه‌وه بچێ، ئه‌گه‌ربێت و دینامیزمی ناوخۆی به خه‌بات و تێكۆشانی خۆی گۆڕانكاری نه‌كات.
پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستی به هێزی چه‌كداری مووچه‌خۆر و ته‌نها به‌هه‌بوونی سوپای نیزامی ده‌ركه‌وت كه پاراستنی كۆمه‌ڵگه ناكرێت، بۆیه ئه‌وه سه‌لمێندرا ئه‌گه‌ر پاراستنی جه‌وهه‌ری واتا شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕی به‌ڕێوه نه‌چێت، سه‌رجه‌م گه‌ل سه‌فه‌ربه‌ری شه‌ڕ نه‌بێت، ئه‌وا سه‌ركه‌وتنی چه‌كداری به‌ده‌ست ناخسترێ، ئه‌مه‌ش راستیهكیتره، بۆیه سوپای ئه‌فغانستان نه‌یتوانی حه‌فته‌یه‌ك خۆی رابگرێ و رووبه‌ڕووی هێزێكی وه‌ك تاڵیبان ببێته‌وه.
راسته بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هێزێكی هه‌رێمی خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه، به‌ڵام به‌و واتایه نایه‌ت كه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئه‌فغانستان تاڵیبنانیان قبوڵه، بۆیه ئێمه پێویسته خه‌ڵك و كۆمه‌ڵه و گرووپ و هێزه دیموكرات و ئازادیخوازه‌كانی ژنان و گه‌نجان وه‌كو هێز و بنه‌مای دیموكراتیزه كردنی ئه‌فغانستان رۆڵی خۆیان ببین و پشتیوانیان بكرێت، واتا به‌هاتنه ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان به‌واتای كۆتای هاتنی پرۆسه‌ی دیموكراتی نییه، به‌ڵكو ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی دیموكراتی و گۆڕانكاری له ئه‌فغانستان ده‌ستپێده‌كات.
په‌یوه‌ست به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان، وه‌كو دیاره ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت تا كۆتای ساڵ هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له عێراق بكێشێته‌وه، ئه‌مه رۆژئاوا و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریاش ده‌گرێته‌وه، ئه‌وكات ئه‌مریكایه‌كی بێ هێز له‌ناوچه‌كه ده‌مینێته‌وه. له‌ئێستاوه هێز و ده‌وڵه‌ته‌كان حیساب بۆ ئه‌و پێشهاته ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش توركیا و ئێران كه‌وتوونه‌ته جموجۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ر له ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكای ساڵی 1991 بۆ ناوچه‌كه. واتا ئه‌وانه هێزی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه بن و عێراق و سوریا و لبنان و ئه‌وانیتریش وه‌ك خۆیان ده‌یانه‌وێت دیزاینی بكه‌نه‌وه. جموجۆڵی سه‌ركۆنسوڵی توركیا له كه‌ركوك و چه‌كداركردنی توركمانه‌كان به‌ناو هاوڵاتی تورك له عێراقدا، هه‌روه‌ها پێداگری ئێران له‌سه‌ر فشار دروست كردن بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق له رێگای گرووپه شیعه‌كان، ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن. ده‌كرێ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراق له كۆتای ئه‌م مانگه‌ش بیكات له به‌غدا، بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عێراق له‌م چوارچێوهیهدابێ. له‌لایه‌كیتر به‌شدارنه‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی سه‌در و عه‌لاوی و سالح موتلهگیش له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هه‌مان ئاراستهبێ، واتا له‌سه‌روبه‌ندی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ئاڵۆزی زیاتر له عێراق دروست بێ و به حكومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌وه‌ستێ، له‌وباره‌یه‌وه هێزی وه‌ك سه‌در كه‌خۆیان وه‌ك هێزی یه‌كه‌م ده‌بینن ده‌ست بخه‌نه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی عێراق. له‌وباره‌یه‌وه هێزه كانی سه‌در به‌ناوی "سرایه سلام" چه‌ندجارێك خۆیان تاقیكردۆته‌وه.
سه‌باره‌ت باشووری كوردستان، وه‌كو ئاشكرایه په‌ده‌كه و توركیا له‌یه‌ك ته‌وه‌ر "میحور"دا ده‌سوڕێنه‌وه، واتا په‌ده‌كه وه‌ك پاشكۆی توركیا جموجۆڵ ده‌كات، ناتوانین بڵێین رێكه‌وتن، به‌ڵكو په‌ده‌كه بۆته پاشكۆی توركیا و وه‌ك بارمته‌یه "ره‌هینه" له‌ده‌ستی توركیادا. توركیا سوودی وه‌رگرتووه له‌و بێ ئیراده‌ی و ستاتۆیهیی له‌ژێر ده‌ستی په‌ده‌كه دایه، بۆیه له‌ئێستا ئه‌و حكومه‌ت و هێزه‌ی په‌ده‌كه ئه‌وه‌نده‌ی له‌ژێر ده‌ستی میت و سوپای توركیا و كۆنسوڵی توركیای هه‌ولێر و به‌غدا دایه، ئه‌وه‌نده له‌ژێر ده‌ستی بارزانیه‌كان دانییه. ده‌یانه‌وێت هه‌مان بارودۆخ له سلێمانیش بسه‌پێنن و ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی لهسلێمانیان كرد، له‌بنه‌مادا بۆ ئه‌وه‌یه توركیا و په‌ده‌كه له‌و هه‌رێمه‌ش سیاسه‌تی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن. له‌لایه‌كیتر توركیا له رێگای سونیه‌كانی موسڵ به‌تایبه‌ت له رێگای بنه‌ماڵه‌ی نوجه‌یفی ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرۆسه‌یه له موسڵ به‌ڕێوه‌به‌رن و ئه‌و هێزه‌ی له باشیكیشه هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌سته، هه‌ڵبه‌ت له كه‌ركوك و تا خانه‌قینیش له رێگای هێزه‌كانی به‌ره‌ی توركمانی كه‌ركوكه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌ستوه‌ردان بكات، توركمانه‌كانی ته‌لعفه‌ر و به‌شێكی خانه‌قین و مه‌نده‌لیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعه‌ن بۆیه توركیا زۆرباسیان ناكات، ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكی لا مه‌به‌سته چونكه سوونهنن. به‌ڵام ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه نییه كه هه‌موو توركمه‌ن له‌ژێرده‌ستی توركیان.
بێگومان ده‌سكه‌وته‌كانی باشووری كوردستان، په‌یوه‌ستن به‌و به‌رخودانی گه‌ریلای ئازادی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا. له‌لایه‌كیتریش ئه‌وه‌ی ناهێڵێت پیلانه‌كانی توركیا له باشوور سه‌ركه‌وێت ئه‌وا ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستانه به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌رچێ، په‌ده‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هێزه جه‌رده‌وانه‌كانی توركیا ده‌توانێ خاوه‌ن ئیرادهبێ، واتا له به‌هێز بوونی ده‌سه‌ڵاتی شیعه له‌به‌غدا، په‌ده‌كه زیاتر خۆی داوێته باوه‌شی توركیا، یان ئه‌وه‌تا راده‌كه‌ن به‌ره‌و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، واتا هیچ ئیراده‌ی به‌رخودان له په‌ده‌كه و هێزه چه‌كداره‌كانیدا نییه، چونكه سه‌دی سه‌د په‌یوه‌ستن به هێزه ئیستیخباراتهكانی توركیا و ئێران، بۆیه هیچ ئیراده‌ی به‌رخودانیان له‌خۆیان دا نه‌هێشتۆته‌وه. ئه‌شره‌ف غه‌نی له ئه‌فغانستان توانی حه‌فته‌یه‌ك شه‌ڕ بكا، ئه‌وان ناتوانن حه‌وت سعاتیش شه‌ڕبكه‌ن، له‌كاتی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش له 2014 و هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 راستیه‌كه‌یان بیندرا، بۆیه ناكرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی باشوور هیچ خۆبهستنهوهیهكی به‌و رێكخستنانهو هێزه چه‌كداره‌كانیان هه‌بێ، چونكه غه‌رقی گه‌نده‌ڵی بوونه‌و هیچ هیوایه‌كیان به كوردستان نییه‌و به‌خه‌می پرۆسه‌ی ئازادی و دیموكراتیش نیین له باشووری كوردستان و عێراق. بۆیه پێویسته هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و دیموكراتخوازان و لایه‌نه سیاسیه‌كان خۆیان له پلافۆڕمیك كۆببنه‌وه‌و به‌خۆیان خه‌می خۆیان بخۆن، هه‌روه‌ها له باشووریش پێویسته خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه ژیانی دیموكراتیانه و عێراقێكی دیموكراتی به‌بنه‌ما بگیردرێت و تواناكان زیاتر رێك‌بخرێن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌وه رزگاری ببێت و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی باشووریش به‌شداری خۆپاراستنی كوردستانبێ به‌بێ جیاوازی.
دوای رووداوه‌كانی ئه‌فغانستان رۆشنبیران و نووسه‌رانی باشوور ده‌نووسن كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و هێزه‌كانی ناتوانێ بیان پارێزێت، یان وه‌كوتر چاره‌سه‌ریان پێنیه بۆ ئه‌و بارودۆخه نوێیه، ئه‌وه‌ی پێویسته هێشتا باشتر كۆمه‌ڵگه باشووری كوردستان بیزانێت ئه‌ویش؛ چۆن هاوسهنگهربێ له‌گه‌ڵ گه‌ریلا و به تێكشكانی سوپای توركیا ده‌تواندرێت ده‌سكه‌وته‌كانی باشووری كوردستان بپاریزرێن. به‌هه‌مانشێوه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ئازادی و دیموكراتیان پێنایه‌ت و ئه‌ندازیاری كۆمه‌ڵگه‌ش له‌لایه‌ن مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریه‌وه سهركهوتوونیه.
پارادایم و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ تاكه رێگایه بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه‌ی كێشه‌ی كورد و دیموكراتیزه كردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونكه به‌بێ دیموكراتیزه بوونی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هیچ چاره‌سه‌ریتر ناتوانێ گه‌لی كورد و گه‌لانی ناوچه‌كه بگه‌ێنن به ئازادی و ئه‌و ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه قه‌واره‌پارێز و دیكتاتۆرانهش رێگریان لێ ناكرێت. پێویسته خه‌ڵكی باشووری كوردستان پشت بخۆی ببه‌ستێ و رێگا نه‌دات بگه‌ڕێته‌وه دواوه، هه‌مانكات نه‌هێڵێت پرۆژه و پیلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له كوردستان سه‌ركه‌وتووبێ. به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌توانێ سنورێك بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دابنێت.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی 16ی ئابی 2021 بۆ سه‌ر شه‌نگال و شه‌هید كردنی فه‌رمانده‌ی یه‌به‌شه هه‌ڤاڵ سه‌عید حه‌سه‌ن و برازه‌كه‌ی عیسا خودێدای و بریندا بوونی چوار هه‌ڤاڵی تری، له‌گه‌ڵ سه‌لماندنی دوژمنایه‌تی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی، هه‌مانكات نه‌ناسینی ئه‌و ئیراده‌یه‌یی كه له‌شه‌نگال ده‌یه‌وێت خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ببات. ئه‌و رۆژه‌ی كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یویست سه‌ردانی موسڵ و شه‌نگال بكات و گوایه پلانی هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و هێزی پاراستنی شه‌نگال كۆبوونه‌وه بكات، هێرشێكی به‌وشێویه واتاداره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هید سه‌عید حه‌سه‌ن ماوه‌ی بیست ساڵه له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان به‌هه‌موو توانای خه‌بات و تێكۆشانی كردووه، هه‌روه‌ها له كاتی هێرشی داعش له‌سه‌ر چیای شه‌نگال له‌گه‌ڵ هێزه به‌رخۆدێره‌كان به‌شداربووه له پاراستنی شه‌نگال و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌به‌شه و هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و كچێكی له تێكۆشانی ئازادی شه‌هید داوه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كان له په‌یوه‌ندی دابووه بۆ پاراستن و سه‌رخستنی ده‌سكه‌وته‌كانی به‌رخودانی كچان و كوڕانی شه‌نگال. به‌ئامانج گرتنی و شه‌هید كردنی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌و په‌یامه‌ی به كازمی دا كه رێگا ناده‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیا و په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شه‌نگال و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال رێكه‌وتن بكه‌ی. چونكه ده‌یانه‌وێت پیلانگێڕیه شكستخواردووه‌كه‌ی 9ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 جێبه‌جی بكه‌ن. ده‌كرێ نمونه‌ی رێكه‌وتنی سه‌ر شه‌نگالی 9ی ئۆكتۆبه‌ر 2020 وه‌كو رێكه‌وتنی ده‌وحه‌ی نێوان ئه‌مریكا و تاڵیبان ببینین، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، به‌هه‌مانشێوه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تاڵیبانی كوردیش "په‌ده‌كه" بۆ ده‌سه‌ڵاتی شه‌نگال و به‌بێ ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكی به‌رخودێر و ئازادیخوازی شه‌نگال. به‌ئامانج گرتنی كه‌سایه‌تی وڵاتپارێز و خه‌مخۆری ئێزیدیخان و شه‌نگالی وه‌ك سه‌عید حه‌سه‌ن كه بوونه‌ته جێگای ئومێدی خه‌ڵكی شه‌نگال، جارێكی‌تر به‌و واتایه دێت كه ده‌وڵه‌تی تورك و پاشكۆكهی په‌ده‌كه رێگا ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن. به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی رابردوو ئه‌وه‌ش سه‌لمێندراوه كه ئیراده‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال و هه‌ڤاڵانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال له‌و ئاسته‌دا دوژمنی ترساندووه كه ئه‌وا بۆ جاری دووه‌مه كادیرانی خۆجێی وه‌ك فه‌رمانده زه‌رده‌شت شه‌نگالی و فه‌رمانده سه‌عید حه‌سه‌ن و هه‌ڤاڵانیان به ئامانج ده‌گیردرێن و به نامه‌ردانه شه‌هید ده‌كرێن. لێره‌و دیارده‌بێ پێداگری كردن له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیانه‌ی جڤاكی ئێزیدی له شه‌نگال و خۆرێكخستن و بهشداربوونیكی ئاكتیف، چه‌نده دوژمن ده‌ترسێنێ. ئیدی ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێ كه داگیركه‌ر و پاشكۆكانیان ناتوانن وه‌ك تاڵیبان ده‌ستی خۆیان بابده‌ن و به یارمه‌تی هێزه هه‌رێمی و جیهانیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال، ئیتر تاڵیبانی كوردی كۆنه‌په‌رست شكستی هێناوه‌و له‌كه‌سایه‌تی شه‌هید سه‌عید حه‌سه‌ن و زه‌رده‌شت شه‌نگالی و مام زه‌كی شه‌نگالی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئێزیدیخان، داگیركه‌ری و زهنیه‌تی شكستخواردووی ناوه‌ندگه‌را و پاشكۆكانیان تێك‌شكاون و ئیراده‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتیانه‌ی شه‌نگال سه‌ركه‌وتووه.
ڕ.ح