یاساناسانی كۆنگرەی ئەمریكا: رێككەوتن لەگەڵ ئێراندا ئەستەمە
باب مەنەندز دەڵێت:"لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئێران رێككەوتنێك پێكبێت، زۆر گەشبین نیم".
باب مەنەندز دەڵێت:"لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئێران رێككەوتنێك پێكبێت، زۆر گەشبین نیم".
ماڵپەڕی"د. هیل" لەراپۆرتێكدا رایگەیاندوە؛ نوێنەرانی هەر دوو پارتی باڵادەست لەئەمریكا لەسەر گەیشتن بەرێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئێران دوودڵن.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی هیل، رۆژی یەكشەممە، ١٩ی حۆزەیران بڵاوكراوەتەوە، حكومەتەكەی بایدن پێشنیاری رێککەوتنی بۆ ئێران کردووە، بەڵام ئێران زۆر بەلایەوە ناچێت بۆ سەرلەنوێ زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی ناوسراو بە "بەرجام".
دوناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بەشێوەیەكی تاك لایەنە لەو رێككەوتنەی لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران واژۆیان كردبوو، كشایەوە و دانۆستاندنی زیندووكردنەوەی بەرجام لەبەهاتنە سەردەسەڵاتی بایدن جارێكی تر دەستی پێكردەوە. ئەم دانۆستاندنانە لەچوارمانگی رابردوو هیچ بەرەوپێشچوونێكی بەخۆیەوە نەبینیووە.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی هیل، ئەگەر ئێران هیچ نزیكبوونەوەیەكی لەو پێشنیاریەی ئەمریكا و هاوپەیمانە ئەوروپیەكانی ئەمریكا نیشان نادات ئەوە بەو واتایە دێت كە یەكێك لەسەرەكی ترین كاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا لەرەوشێكی نادیاردایە.
باب مەنەندز، سەرۆكی كۆمیتەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی ئەمریكا بە هیلی وتووە؛ لەسەر ئەوەی كە رێككەوتنێك پێكبێت، زۆر دڵخۆش نیم. دەوڵەت گۆمان دەكات لەبواری ستراتیژیكەوە هێشتنەوەی پێشنیارەكە لەسەر مێزەوە لۆژیكیە، بەڵام من لەچوونە پێشەوە هیچ شتێك نابینم.
بەگوێرەی مەنەندز، قەبوڵكردنی رێككەوتنی نوێ یەكێكە لە"بڕیارە نەگۆڕەكان"ە لەهەیكەلەی سیاسی رژێمی ئێراندا كە زیندووكردنەوەی رێككەوتنەكەی قورستر كردوە.
هەر بەگوێرەی مەنەندز لەنێو ئێراندا رای جیاواز هەیە و هیچ پێشكەوتنێكی روون و ئاشكرا بەرەو پێشەوە نابیندرێت.
سیناتۆر بن گاردیەن، یەكێك لەئەندامانی پلە باڵای كۆمیتەی پەیوەندیە دەرەكیەكانی ئەنجوومەنی ئەمریكا دەڵێت: "بەرای من لەم قۆناخەدا ئاشكرا نییە كە ئاخۆ ئێران دەیەوێت رێككەوتن بكات، یا نا. لەنێو ئێراندا هەندێ بیروڕای جیاواز بوونی هەیە، ئەمریكا پێشنیاری خۆی كردوە و لەئێستاشدا تۆپ لەزەوی ئێرانیەكانە".
ژ.ت