ئازەربایجان ١٠ دیلی ئەرمەنی ئازاد کرد
ئازەربایجان ١٠ دیلی ئەرمەنی لە ئەنجامی دانوستانەکاندا بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا ئازاد کرد.
ئازەربایجان ١٠ دیلی ئەرمەنی لە ئەنجامی دانوستانەکاندا بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا ئازاد کرد.
بەپێی راگەیەنراوی کۆمسیۆنی دیلەکانی ئازەربایجان، ١٠ سەربازی ئەرمەن کە لە ١٦ی تشرینی دووەمدا دەستگیرکرابوون، بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا رادەستی ئەرمینیا کراونەتەوە.
بەرپرسانی ئازەربایجان رایانگەیاند، دوای کۆبونەوەی نێوان ئیلهام ئالیەڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان و نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیری ئەرمینیا و چارلس مایکڵ سەرۆکی کۆنسەی ئەوروپا لە ١٤ی ئەیلولدا لە بروکسەل، دیلەکان رادەستکراونەتەوە.
مایکڵ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئازادکردنی ١٠ دیلی ئەرمەن دوای چاوپێکەوتنی ئالیەڤ و پاشینیان گرنگە و وتی، " هەنگاوێکی زۆر باش بووە و هۆکارێکە کە بۆ چارەسەری متمانە زیادتر دەکات."
ساڵی ٢٠٢٠ لە شەڕی قەرەباخدا کە لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان روویدا، زیاتر لە ٦ هەزار و ٥٠٠ کەس کوژراون و ئەرمینیا شکستی هێنا. ئازەربایجان کە پشتگیری لە دەوڵەتی تورک وەردەگرت، ژمارەیەکی زۆر لە هەرێمەکانی قەرەباخی داگیرکرد.
ف.ق