ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی خۆی لە تورکیا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە داوا لە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی لە تورکیا دەکات، خۆیان لە قەرەباڵغی و پێدانی زانیاری ورد لەبارەی خۆیانەوە بپارێزن و هۆشداری پێدان لە ئەگەری هێرش بۆ سەریان.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە داوا لە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی لە تورکیا دەکات، خۆیان لە قەرەباڵغی و پێدانی زانیاری ورد لەبارەی خۆیانەوە بپارێزن و هۆشداری پێدان لە ئەگەری هێرش بۆ سەریان.
ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە هۆشداری دایە ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە تورکیان لە ئەگەری ڕوودانی هێرش و پەلامار بۆ سەریان.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانیانی وڵاتەكەی دەكات، خۆیان لە قەرەباڵغی و پێدانی زانیاری ورد لەبارەی خۆیانەوە بپارێزن و وریای کەسانی چواردەوریان بن و لەبارەی هەواڵە ناوخۆییەکانەوە ئاگاداربن.
هەروەها بە پێویستی دەزانێت، هاوڵاتیانی ئەمریكی لە ناوچەکانی بیئۆغڵۆ، گالاتا و تەقسیم و شەقامی ئیستیقبال لە شاری ئەستەنبوڵ بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.
لەبارەی هێرش و ئەو ڕووداوانەی گومانی ڕوودانی دەكرێت ئەوە خراوەتەڕوو، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی تورکیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر بابەتەکەن و بابەتەکە بە کاردانەوەکانی سووتاندنی قورئان لە ئەوروپا.
هـ . ب