ئێشکگری ئازادی لەگەڵ گرووپێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری کە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٨٦دا لەگەڵ گرووپێک لە ئەندامانی پژاک بەردەوامە.

'ئێشکگری ئازادی'، کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢، لە لایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیپێکرد، لە دژی گۆشەگیری و لە پێناو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، بەردەوامە.

'ئێشکگری ئازادی' کە درێژخایەن ترین چالاکیی کوردە لە ئەوروپا، لە هەفتەی ٥٨٦ـەمدا لەگەڵ گرووپێک کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. گروپەکە لە ڕووناک فەدەوی، شۆڕش و سەربەست پێکهاتوون.

ڕووناک فەدەوی بە ناوی گرووپەکەوە قسەی کرد و بەبیری هێنایەوە کە ڕێبەری گەلی کورد، نزیکەی ٢٥ساڵە لە ئیمراڵی زیندانی کراوە و وتی: لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلان ماوەی ١١ساڵە گەلی کورد، لە بەردەم دامودەزگاکانی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ لە ئێشکگریدایە.

ڕووناک فەدەوی لەسەر ئەو ستەمەی بەرامبەر ڕێبەر و گەلی کورد دەکرێت وتی: 'ئیتر بەسە' و داوای لە لایەنگرانی دیموکراسی و ئازادی کرد، کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن و پشتیوانی لە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.

ژ.ن