ئەو گەنجانەی لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپادا چالاکیان ئەنجامدا، دەستبەسەر کران

گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا کە ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر گۆشەگیرییەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربری، لەلایەن پۆلیسەکانەوە دەستبەسەر کران.

گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیستەکان بۆ شەرمەزار کردنی گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داواکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، لە بینای ئەنجومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکییەکی مەدەنییان ئەنجامدا.

پۆلیسەکانی فەرەنسا بە شێوەیەکی تۆند گەنجەکانیان دەستبەسەر کرد. ئەو گەنجانەی دەستبەند کرابوون و ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە، دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت"یان وتەوە.