ئینستیتیوتی کوردی سویسرا پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئۆزمەن بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکایەتی ئینستیتیوتی کوردی سویسرا، بە هۆی کۆچی دوایی فەوزی ئۆزمەن، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی ئەڵمانیا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
هاوسەرۆکایەتی ئینستیتیوتی کوردی سویسرا، بە هۆی کۆچی دوایی فەوزی ئۆزمەن، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی ئەڵمانیا پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
هاوسەرۆکایەتی ئینستیتیوتی کوردی سویسرا، بە هۆی کۆچی دوایی فەوزی ئۆزمەن، سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردی ئەڵمانیا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ھاتووە، "مامۆستا فەوزی ئۆزمەن، ساڵانێکی زۆر کار و خزمەتی گەورە و بەنرخی بە زمانی کوردی کرد".
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
"بە ناوی بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی کوردی سویسرا، بە خەم و پەژارەوەین بۆ کۆچی دوایی مامۆستا فەوزی ئۆزمەن. مامۆستا فەوزی ئۆزمەن ساڵانێکی زۆر وانەی زمانی کوردی وتەوە، کتێبی لەبارەی ڕێزمانەوە نووسی و تا کۆتایی تەمەنی لەسەر زمانی کوردی کار و خزمەتی بەنرخی کرد. خۆشەویستی و جوانی زمانی کوردی وەک ڕووبارێک لە دڵیدا دەخرۆشا، بەڵێن دەدەین خاوەنداری لە خۆشەویستی بێکۆتایی ئەو بکەین، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕۆح و گیانی دادەنوێنین، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد، خۆشەویستانی، دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و بنەماڵەکەی دەکەین. بە ھیوای ئارامگرتن و دڵنەوایی."
ژ.ن