ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی پاکستان ٥٠ کەسی تێپەڕاند
بە ھۆی تەقینەوەی خۆکوژی لە نزیک مزگەوتێکی پارێزگای بەلوچستان لە وڵاتی پاکستان، لانیکەم ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون.
بە ھۆی تەقینەوەی خۆکوژی لە نزیک مزگەوتێکی پارێزگای بەلوچستان لە وڵاتی پاکستان، لانیکەم ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون.
بەگوێرەی میدیا خۆجێیەکانی پاکستان، لەکاتێکدا خەڵکێکی زۆر بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لەبەردەم مزگەوتێکی شاری ماستۆنگی سەر بە پارێزگای بەلوچستان کۆبوونەتەوە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕوویداوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی تەندروستی و پۆلیسیش، لە ئەنجامی تەقینەوەکە لانیکەم ٥٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ کەسیش برینداربوون.
وەزارەتی ناوخۆی پاکستان لەوبارەیەوە ڕایگەیاندوە، ئەو تەقینەوەیە لەلایەن "تیرۆریستان"ەوە ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ گرووپێک و لایەنێک ھێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
ژ.ن