ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی چین گەیشتە ٨٦ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەی باشوری رۆژئاوای چین گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٨٦ کەس. بەهۆی باران بارینێکی زۆر هەڵمەتی گەڕان و پشکنین زەحمەت بووە.

بەپێی دوایی ئامار، ژمارەی بومەلەرزەکەی باشوری رۆژئاوای چین کە بە پلەی ٦.٦ لە کانتۆنی کودینی ویلایەتی سیچوان رویدا، گەیشتە ٨٦ کەس.

کەناڵی سی سی تی ڤی حکومەت رایگەیاند، لە گارزەیا کە ناوەندی بومەلەرزەکە بوو، ٥٠ کەس و لە شیمیئانیش ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوهەوا و بومەلەرزەزانی چین رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینەوە، مەترسی رۆچونی زەوی هەیە.

١٠ هەزار کەس بەشداریان لە هەڵمەتی گەڕان و رزگارکردنی هاوڵاتیاندا کردووە.

ف.ق