ژنان نامەیان بۆ وەزارەتی دادی فەرەنسا نوسی: کۆمەڵکوژییەکان روون بکەنەوە
ژنانی کورد لە ناوچەی ئەڤری و درانسی پاریس هەزارنامەیان بۆ وەزارەتی دادی فەرەنسا نارد و لەنامەکاندا داوایان کرد کۆمەڵکوژییەکانی پاریس روون بکرێنەوە.
ژنانی کورد لە ناوچەی ئەڤری و درانسی پاریس هەزارنامەیان بۆ وەزارەتی دادی فەرەنسا نارد و لەنامەکاندا داوایان کرد کۆمەڵکوژییەکانی پاریس روون بکرێنەوە.
ئەندامانی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە فەرەنسا (تەژەکە-فە) لە ناوچەکانی ئەڤری و درناسیی پاریس بۆ روونکردنەوەی کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پریس ، هەزار نامەیان بۆ وەزارەتی دادی فەرەنسا نارد.
ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی زین و ئەنجومەنی ژنانی چیچەک بۆتان هەزار نامەیان واژۆکرد و رەوانەی وەزارەتی دادی فەرەنسایان کرد.لە نامەکاندا داوا لە وەزارەتی دادی فەرەنسا کرا کە ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ی کانوی دووەمی ٢٠٢٢ لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە پاریس ئەنجامدراون روونبکاتەوە. ژنان داواشیان کردووە بڕیاری بە نهێنی هێستنەوەی سەر هەر دوو دۆسیەکە هەڵبگیرێت و بکوژان دادگایی بکرێن.
ژنان ئەوەشیان خستەڕوو کە تا کۆمەڵکوژیەکان رووندەکرێنەوە، درێژە بە تێکۆشان دەدەن و داواشیان کرد رای گشتی لەسەر ئەو بابەتە هەستیار بێت.