جیهان
دوایین ھەواڵ
-
بە پێی ڕاپۆرتی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ٩٣٥ کەس کوژراون
ئاژانسی هەواڵە فەرمییەکانی ئێران ڕایگەیاند لە شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا ٩٣٥ کەس کوژراون کە ١٣٢ی ژنە و ٣٨ی دیکەی منداڵە. -
بە مەراسیمێکی شکۆدار لە ڕووسیا یادی شەهید زیلان کرایەوە
لە شاری میچورنیسکی سەر بە ناوچەی تامۆڤی ڕوسیا شەهیدانی مانگی حوزەیران بە مەراسیمێک یادکرانەوە و بەڵێنی بەردەوامبوون لەسەر ڕێگەی شەهیدان دووپات کرایەوە. -
لە ماوەی مانگێکدا ٢٣٠ هەزار ئەفغانی ئێرانیان بەجێهێشت
ڕێکخراوی کۆچی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند، لەماوەی مانگی حوزەیراندا زیاتر لە ٢٣٠ هەزار ئەفغانی ئێرانیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەوە وڵاتی خۆیان. -
دەوترێت 'ترەمپ بۆ غەززە پلانی ڕێککەوتن ئامادە دەکات'
بنیامین نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، دەرفەتی ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە هاتووتە پێش. لەهەمان کاتدا باس لەوە دەکرێت دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا خەریکی ئامادەکردنی پلانی ڕێککەوتنە' -
لێدوانی ئیسرائیل لەبارەی دۆخی 'ئاسایبوونەوە لەگەڵ سووریا'
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل جەدعون ساعر تیشخستەسەر پرسی ئاسایبوونەوەی نێوان سووریا و وڵاتەکەی و گوتی، "ئیسرائیل ئارەزووی فراوانکردنی بازنەی ئاسایکردنەوە و ئاشتی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم نیشان دەدات." -
ئێران: لە هێرشەکەی سەر زیندانی ئەوین ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لە هێرشەکەی سەر زیندانی ئەوین لە تاران ٧١ کەس گیانینا لەدەستداوە. -
هێرشەکان لەسەر غەززە بەردەوامە و لایەنیکەم ٨١ کەس کوژراون
وەزارەتی تەندروستی غەززە کە لە ژێر کۆنترۆڵی حەماسدایە ڕایگەیاند؛ لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لایەنیکەم ٨١ کەس کوژراون. -
ئەڵمانیا دەیەوێت پشتگیرییەکانی بۆ ئیسرائیل زیاد بکات
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئەلێکساندەر دۆبریندت سەردانی هەرێمێکی باشووری تەل ئەبیبی کرد، کە بوو بە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی ئێران و ئاماژەی بەوەدا وڵاتەکەی لە بەرانبەر ئێران دەبێت پشتگیری بە هێزی ئیسرائیل بکات. -
ترامپ بۆ ئەوەی ناتانیاهۆ ڕزگار بکات فشار لە داواکاری گشتی ئیسرائیل دەکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (DY) دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوەدا بەردەوامی دۆزی گەندەڵی لە دژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ 'قبووڵ ناکرێت'. -
ترەمپ: لە کاتێکی نزیکدا ئاگربەست لە غەزە ڕادەگەیەنین
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، فشارێکی زۆری لە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە. حەماس ئامادەی دەربڕییوە. -
کۆبوونەوەکانی دەم پارتی لە ئەمریکا بەردەوامە
شاندێکی دەم پارتی کە لە ٢٢-٢٨ـی حوزەیرانەوە لە ئەمریکان، پەیوەست بە مژارەکانی یەکێتی نەتەوەیی و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پێشهاتە هەرێمییەکان کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنی و دامودەزگا حکومیی و میداییەکاندا دەستپێکردووە. -
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور: GHF سیستەمێکی دابەشکردنە کە دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژی
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور( MSF ) داوایکرد دەستبەجێی کارەکانی دەزگای هاوکاری خۆراک لە غەززە ڕابوەستێت. -
بەهۆی ڕووداوێکەوە لە تاقیکردنەوەکانی ئەفریقای ناوەڕاست ٢٩ خوێندکار گیانیان لەدەستدا
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە کاتی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی ئامادەیی لە بانگوی پایتەختی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، لانیکەم ٢٩خوێندکار گیانیان لەدەستدا. -
لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا ٦٣٨ کەس کوژراون و هەزاران کەس برینداربوون
بەگوێرەی ئەو داتا فەرمییانەی لەلایەن وەزارەتەکانی تەندرووستیی ئێران و ئیسرائیلەوە بڵاوکراونەتەوە، لە شەڕی نێوان دوو وڵاتەکەدا، لە ١٣ ی حوزەیرانەوە تا ئێستە، ٦٣٨ کەس کوژراون و هەزاران کەس برینداربوون. -
داواکرا ئاگربەست غەززەیش بگرێتەوە
لە ئیسرائیل کۆڕبەندی بنەماڵەی بارمتەکان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای کرد با ئاگربەست لەگەڵ ئێران، غەززەیش بگرێتەوە. هەروەها یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن بەیاننامەیەکی هاوشێوەی بڵاو کردەوە. -
ئێران هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەڕ
ئێران شەش مووشەکی ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەر کرد. -
واڵ ستریت جۆرناڵ: بە پێی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەڕەکە کۆتایی دێت
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ)، ئیدارەی ئیسرائیل ئامانجی ئەوەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە دژی ئێران کۆتایی پێبهێنێت. -
هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامە؛ ترەمپ ئاماژەی بە گۆڕینی ڕژێم کرد
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەست بە ئێرانەوە گوتی، 'بۆچی گۆڕانکاری لە ڕژێمدا نەکرێت؟'، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی کردەوە. ئێران و ڕووسیا هەماهەنگی و تاوتوێی هەڵوێستی یەکتردان. -
وڵاتانی عەرەب ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەگەری تەشەنەکردنی شەڕ
پاش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەحرەین و کوەیت ڕێوشوێنی بەپەلەیان گرتەبەر بەرانبەر ئەگەری گەیشتنی شەڕ بۆ سەر خاکەکەیان. لە هەر دوو وڵاتەکە بنکەی سەربازیی ئەمریکی هەن. -
پزیشکیان بۆ ماکرۆن: بەرنامە ئەتۆمییەکەمان ڕاناگرین
سەرۆک کۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، گوتی: "کراوەین بۆ گفتوگۆ بەڵام کۆتاییهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکەمان ڕەت دەکەینەوە". -
ترەمپ: ئێران دوو هەفتە مۆڵەتی هەیە
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، گوتی: "دوو هەفتە مۆڵەت بە ئێران دەدەم تا بەهۆشی خۆیان بێنەوە". -
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی دەستپێکرد
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند لە ڕۆژی هەشتەمی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل، هێرشێکی نوێی مووشەکی ئەنجامداوە. -
وەزیرانی ئەوروپا لە ژنێڤ لەگەڵ ئێران کۆدەبنەوە
وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا پلانیان وایە کە ڕۆژی هەینی لە ژنێڤ لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکان کۆببنەوە. -
نەتانیاهو سوپاسی ترەمپی کرد: پێکەوە دەجەنگین، پێکەوە سەردەکەوین
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهو سوپاسی سهرۆكی ئهمریكا دۆناڵد ترهمپی كرد بۆ پشتیوانی ئیسرائیل و گوتی: " پێکەوە دەجەنگین، پێکەوە سەردەکەوین". -
چین: ناتوانین بەرانبەر ئەم شەڕە بێدەنگ بین
سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی ڕایگەیاند وڵاتەکەی لەم ڕەوشە زۆر نیگەرانە و گوتی: "چین ناتوانێت بێدهنگ بوهستێت و ڕێگه بدات ناوچهكه بخزێندرێته ناو كۆتایییهكی نادیارهوه".