جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەفغانستان بڕیادرا کە فەرمانبەران ڕۆژانە ٥ جار لە مزگەوت نوێژ بکەن
لە ئەفغانستان بەرپرسێکی پلەبەرزی ڕژێمی تاڵیبان فەرمانی دەرکرد کە فەرمانبەران ڕۆژی ٥ جار لە مزگەوت نوێژ بکەن. هەڕەشەی ئەوەی کرد، هەر کەس فەرمانەکە جێبەجێ نەکات سزا دەدرێت. -
لە ئوسترالیا پارتی سەوز گۆشەگیری کردە ڕۆژەڤی پەرلەمانەوە
پەرلەمانتاری پارتی سەوزی ئوسترالیا، ئەبگایل بۆید، سیستەمی گۆشەگیریی و ئەشکەنجەی ڕەهای لەسەر، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کردە ڕۆژەڤی پەرلەمانەوە. -
حکومەتی بەریتانیا لە دژی توندوتیژی ڕاستڕەوەکان رێکاری نوێ گرتەبەر
حکومەتی بەریتانیا دوای ڕووداوە توندوتیژییەکانی ڕاستڕەوەکان، بڕیاریدا ٥٠٠ کەسی دیکە دەستبەسەر بکات، هاوکات هەوڵیداوە ٦٠٠٠ هەزار ئەفسەری پۆلیسیش بخاتە ئامادەباشیەوە. -
کۆنگرەی گەل: با لە دژی خیانەت و داگیرکاری یەکگرتوو بین
کۆنگرەی گەل ١٠ یەمین ساڵوەگەڕی فەرمانی ٣ی ئابی شەرمەزار کرد و داوای بەشداری لە چالاکییەکانی ٣ی ئابدا کرد. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "با لە دژی خیانەتی بارزانی و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک یەکگرتوو بین." -
بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری میونخی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکرنی سزای لە سێدارەدانی سەر پەخشان عەزیزی و شەریفە موحەمەدی چالاکی ئەنجامدرا. -
ئیسماعیل هەنیە کوژرا
بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس ئیسماعیل هەنیە لە تاران کوژرا. -
'ئەوروپا لە بابەتی ئۆجالاندا دوورە لە پێوەرکانی مافی مرۆڤ'
سیاسەتمەداران ئاماژەیان بەوەدا کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤ و سی پی تی هەنگاوی چارەسەری بابەتی گۆشەگیری ئیمراڵی ناگرنەبەر و وتیان: "بە خاتری بەرژەوەندییە سیاسیەکانیان مافە بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن." -
پەیامی ئیشکگریی ئازادی: ئامانجی سەرەکیمان ئازادیی ڕێبەرایەتیمانە
چالاکوانانی ئیشکگریی ئازادیی ڕایانگەیاند کە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی گەلی کوردە و وتیان: "تا ئازادی ڕێبەراتیمان مسۆگەر نەکەین درێژە بە تێکۆشان دەدەین." -
ئیسرائیل موشەکبارانی بنکە سەربازییەکانی سوریایی کرد
ئیسرائیل مووشەک بارانی دوو بنکەی سەربازی حکومەتی شامی لە هەرێمی دەرعای سوریا کرد. -
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: تورکیا لە ناتۆ دوورخەنەوە
ئیسرائیل کاتزی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، بە هۆکاری دەربڕینی قسە هەڕەشە ئامێزەکانی ئەردۆغانەوە کە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد، داوای ئەوەی کرد تورکیا لە ناتۆ دوربخرێتەوە. -
مادۆرۆ سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند بەڵام...
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنەکانی ڤێنزوێلا بە ٥١.٢٠٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا. بەڵام باس لەوە کراوە کە ئەنجامی سەندۆق و ڕاپرسیەکان لە گەڵ یەک ناکۆکن. ئەمریکا داوای دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی کرد. -
ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە ٣٩ هەزار و ٣٦٣ کەس
وەزارەتی تەندروستی غەززە کە سەر بە حکومەتی حەماسە، ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کە نزیکەی ١٠ مانگە بەردەوامە، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٩ هەزار و ٣٦٣ کەس. -
لە لایپیزگ لە دژی گۆشەگیری ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.
لە شاری لایپیزگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی کوردستانیان و دۆستەکانیان بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێک لە دژی گۆشەگیری وەستانەوە. -
سیاسەتمەدارانی سوریانی: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی سەر گوندە سورییانیەکان دەکات
سیاسەتمەدارانی سوریانی ئاماژەیان بەوەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان هێرش دەکاتە سەر گوندە سوریانییەکان و وتییان: "بە هۆکاری سوتاندی هەرێمەکەوە گوندییەکانی کلدانی، سوریانی، ئاشووری ناچاربوون جێگە و واری خۆیان جێبهێڵن." -
براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ دژی گۆشەگیری نامەیان بۆ ئەردۆغان نارد
٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ دژی گۆشەگیریی ئیمرالی نامەیەکیان بۆ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا نووسی. -
جۆدی ویلیامز وەرگری خەڵاتی نۆبڵ: پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت
جۆدی ویلیامز وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئاماژەی بەوەدا پێویستە هەموو کەسێک گوشار لە تورکیا بکات لە پێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد و بانگەوازی بەشداربوونی بۆ هەڵمەتی ئازادی کرد. -
٣ گەریلای یەرەکە لە پاریس یاد کرانەوە
٣ گەریلای یەرەکە کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، لە ڤیلیێرس لۆ بێلی پاریس بە مەراسیمێکی جەماوەری یادیان کرایەوە. -
نامەیەک بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبڵەوە
٦٩براوەی خەڵاتی نۆبڵ دژ بە گۆشەگیریی سەپێنراو لە ئیمراڵی نامەیەکیان بۆ ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان نووسی و بانگەوازییان کرد: "ئەرکی خۆتان بۆ پاراستنی مافەکانی عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکەن." -
سیناتۆری فەرەنسی: چاوەڕێی وڵامی تورکیاین بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەین، بۆچی دەترسن؟
پاسکال ساڤۆڵدێلی سیناتۆری فەرەنسی کە داوای کردووە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆببێتەوە، ڕووی کردە وەزارەتی دادی تورکیا و پرسیاری کرد "تورکیا بۆچی دەترسێت؟" و وتی: "دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت." -
کەجەدەکە-ئەوروپا لە ١٠١ـەمین ساڵوەگەری پەیمانی لۆزاندا، داوای بەشداری لە چالاکی شەرمەزاریدا کرد
کەجەدەکە- ئەوروپا ڕایگەیاند: "ئێمە ١٠١ـەمین ساڵەی پەیمانی کۆمەڵکوژی ٢٤ی تەمموزی ١٢٩٣ی لۆزان، شەرمەزار دەکەین." کەجەدەکە-ئە داوای کرد بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەییەوە بەشداری لە ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی سبەینێ لە لۆزان بن. -
٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبێل داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن
لە نامەیەکی هاوبەشدا ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبێل داوای ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن کە لە ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیریی ڕەهادایە. -
لە ناڕەزایەتیەکانی بەنگلادش دا ١٧٤ کەس گیانیان لەدەستدا، نزیکەی ٢ هەزار و ٥٠٠کەسیش دەستبەسەر کران
لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی بەنگلادش، لانیکەم ١٧٤کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٢ هەزار و ٥٠٠کەسیش دەستبەسەر کران. -
حەماس و فەتح بە نێوەندگیری چین رێککەوتنێکی ئاشتییان واژۆکرد
بزوتنەوەی حەماس و فەتح دوای ١٧ ساڵ ناکۆکی وململانێی توند بە نێوەندگیری چین رێککەوتنی ئاشتییان لە ژێر ناونیشانی "یەکگرتوویی فەلەستین" واژۆکرد. -
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە کاندیدی کشایەوە
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ڕایگەیاند لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی ٥ ی تشرینی دووەم، کشاوەتەوە. -
بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتیەکی کۆچبەراندا ٤٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا
ئاگر لە کەشتیەکی کۆچبەران کەوتەوە کە لە هایتییەوە بەرەو دورگەی تورکس و کایکۆس دەڕۆشت، لە ئەنجامدا بە هۆی ئاگرەکەوە بەلایەنی کەمەوە ٤٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.