جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئەوروپیەکان لەدژی گرانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
لە شارەکانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا هاوڵاتیان لەدژی گرانی کەلوپەل و خواردن رژانە نێو شەقامەکان. -
لە یونان لافاو دروست بوو
لە دوورگەی گریتی یونان لافاو دروست بوو و لانیکەم ٢ کەس گیانیان لەدەستدا -
لە هێرشێكی چەكداری لە مەکسیک ١٢ كەس كۆژران
لە ئەیالەتی گواناژۆاتۆ لەناوەندی مەکسیک لە باڕێكدا هێرشێكی چەكداری پێكهات و لەئەنجامدا ١٢ كەس كۆژران و ٣ كەسی تریش بریندار بوون. -
جۆزیپ بوریل: ئێران دەبێت دەست لەسەركۆتی هۆڤانەی خەڵك هەڵگرێت
جۆزێپ بوڕێڵ داوای دەستبەجێ ئازادکردنی خۆپیشاندانە زیندانیکراوەکان لە ئێرا ندەکات و وزیری دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت: بەدوای رێگەیەكدا دەگەڕن كە دەرفەتی پەیوەندی خۆپیشاندەرانی ئێرانی لەگەڵ دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستەبەر بكات. -
گۆڤاری تایم: ناڕەزایەتیەكان رەنگە ببنە هۆی رووخانی رژێمی ئیسلامی
گۆڤاری تایم بڵاویكرده‌وه؛ هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئیسلامی تووشی لاوازی رۆحی، ترس لەرووخانی هێزە ئەمنیەكان و هەڵوەشاندنەوە بوون. -
پێنج هاوڵاتی فەرەنسی لەئێران دەستبەسەركران
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەستبەسەركردنی پێنج هاوڵاتی وڵاتەكەی لە ئێران پشتڕاست کردەوە. -
له تایله‌ند هێرشی چه‌كداری: ٣٢ كه‌س كوژران، ٢٣ كه‌سیان منداڵن
له تایله‌ند به چه‌ك و چه‌قۆ هێرش كرایه سه‌ر باخچه‌یه‌كی ساوایان. ٣٢ كه‌س كه ٢٣ كه‌سیان منداڵن كوژران. -
روسیا چوار هه‌رێمی ئوكرانیای خسته سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی
روسیا چوار هه‌رێمی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر خاكی خۆی زیاد كرد و به فه‌رمی خستییه ژێر سه‌روه‌ری خۆیه‌وه. -
لە هێرشەکەی سەر خوێندنگاکەی رووسیادا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسیش بریندار بوون
لە شاری ئیژێڤسکی ڕووسیا هێرش کرایە سەر قوتابخانەیەک. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسیش برینداربوون. -
جاسیندا ئاردێرن: پێویسته مافی ڤیتۆی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبگیرێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا جاسیندا ئاردێرن داوای لابردنی مافی ڤیتۆی ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد. -
کەشتیەکی پەنابەران ژێرئاوکەوت: ٣٤ کەس خنکان و بە دەیان کەس بێسەروشوێنن
کەشتیەک کە پەنابەری تێدا بوو و لە لوبنانەوە بەرەو ئەوروپا دەڕووی ژێرئاوکەوت. ٣٤ کەس خنکان و بە دەیان کەس بێسەروشوێنن. -
رەوندی کوردی لەبەردەم کۆنسولخانەی ئێران لە لەندەن کوشتنی ژینا ئەمینیان شەرمەزار کرد
دوانیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر بانگەوازی سەرجەم حزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان و دۆستانی کورد ،بۆمەرگی ژینا ئەمینی " رەوەندی کوردی لەبەردەم کۆنسولخانەی ئێران لە لەندەنی پایەتختی بەریتانیا کۆبونەوە و کوشتنی ژینا ئەمینیان شەرمەزار کرد -
لە هەر چوار چرکەیەکدا لە جیهاندا کەسێک بەهۆی برسێتیەوە دەمرێت
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕایانگەیاند کە لە هەر چوار چرکەیەکدا لە جیهاندا کەسێک بەهۆی برسیەتیەوە دەمرێت و داوایان لە سەرکردەکانی جیهان کرد بۆ ڕاگرتنی قەیرانی برسێتی جیهانی هەنگاو بنێن. -
ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت وڵاتێك كه خاوه‌نی هه‌موو جۆره چه‌كێك بێت
ئۆلاف شوڵز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، كه ده‌یانه‌وێت له ئه‌وروپادا ببنه وڵاتێك كه خاوه‌نی هه‌موو جۆره چه‌كێك بن. -
لە شەڕی دژی ئازەربایجاندا لانیکەم ١٣٥ سەربازی ئەرمەنی کوژراون
نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیری ئەرمینیا رایگەیاند، لە شەڕی ئەم حەفتەی دژی ئازەربایجاندا لانیکەم ١٣٥ سەربازیان کوژران. -
لە ئیتاڵیا لافاو دروست بوو: لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا
لە رۆژهەڵاتی هەرێمی مارچی ناوەندی ئیتاڵیا، بەهۆی بارانێکی بەخۆرەوە لافاو دروست بوو. لە ئەنجامدا لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا. -
له‌شه‌ڕی باكو و یه‌ریڤاندا ١٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ئاگربه‌ست ده‌ستیپێكرد
له‌شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌بایجاندا كه تیایدا ئه‌رمینیا بۆردومان ده‌كرێت، ژماره‌ی كوژراوه‌كان ١٧٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند. راگه‌یه‌نرا كه هه‌ر دوولای شه‌ڕه‌كه له‌مه‌ودوا به پێی ئاگربه‌ست ده‌جوڵێنه‌وه. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی تورکیا لە چوارچێوەی تاوانی جەنگدایە
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەو ناوچانەی داگیریکردوون، لە چوارچێوەی لە تاوانەکانی جەنگدان. -
قه‌یرانی وزه: ئه‌ڵمانیا له ساڵی ٢٠٢٣دا تووشی پاشه‌كشێی ئابوری ده‌بێت
له ئه‌ڵمانیا به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و راگرتنی هه‌نارده‌ی غازی رووسیا، پێشبینی ده‌كرێت كه داهاتی پوختی ناوخۆیی له ساڵی ٢٠٢٣ بۆ له‌سه‌دا ٠.٣ دابه‌زێت. -
کۆریای باکور یاسای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی پەسەند کرد
بەڕێوەبەرایەتی کۆریای باکور یاسای پەسەندکردنی بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی بە مەبەستی سزادانی قەبوڵ کرد، کە وەستانەوە دژی پەیماننامەکانیش لەخۆی دەگرێت. -
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی چین گەیشتە ٨٦ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بومەلەرزەکەی باشوری رۆژئاوای چین گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٨٦ کەس. بەهۆی باران بارینێکی زۆر هەڵمەتی گەڕان و پشکنین زەحمەت بووە. -
له پورتوگال به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ناتۆ دزران
ئاشكرابوو كه له هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیدا به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی ناتۆ كه بۆ پورتوگال نێردرابوون دزراون. -
ژنێک وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵبژێردرا
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە حکومەتەکەی بۆریس جۆنسن، لەلایەن پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگاران هەڵبژێردرا. -
٤٦٠ كۆچبه‌ر هه‌فته‌یه‌كه له ده‌ریادا گیریان خواردووه
چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نی رایانگه‌یاند، نزیكه‌ی ٤٦٠ كۆچبه‌ر هه‌فته‌یه‌كه له ده‌ریای سپی‌دا گیریان خواردووه. -
له ئه‌فغانستان له ناو مزگه‌وتێك ته‌قینه‌وه روویدا، مه‌لایه‌كی تالیبان كوژرا
له هه‌رێمی هه‌رات له رۆژئاوای ئه‌فغانستان له گه‌وره‌ترین مزگه‌وتدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره روویدا. راگه‌یه‌نرا كه مه‌لایه‌كی به‌ناوبانگیش له ناویادا، زۆر كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا.