جیهان
دوایین ھەواڵ
-
هێرشی پاکتاوکاری و گۆشەگیری لە گراز و ووپێرتاڵ شەرمەزار کران
کوردستانیان و دۆستانیان گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. -
ئوستراڵییەکان لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەوڵەکانیان خستەگەڕ
ئوستراڵییەکان پشتگیریان لەکەمپەینی جیهانی بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی. -
'ئازادی عەبدوڵائۆجالان تاکە کلیلی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە'
پلاتفۆرمی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، چارەسەری بۆ پرسی کورد لە لەندەن، کادیف و دبلن کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. دەست نیشانیکرد عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئاشتی و چارەسەری پرسی کوردە. -
پەیامێک لە سکۆتلەنداوە: ئاشتی بە ئازاد کردنی عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستەبەر دەبێت
لەچوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' لە گلاسگۆوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوە چوو و دەست نیشانکرا کە ئاشتی گرێدراوە بە ئازادی عەبدوڵا ئوجالانەوە. -
تەجەشە لە ڤیەننا چالاکی نافەرمانی مەدەنی ئەنجامدا
گەنجان لە ڤیەننا ئەو ٢٩ کەسەیان بە بیرهێنایەوە کە لە دێرک شەهیدبوون و دواتر لە شەقامێکی قەرەباڵغ نافەرمانی مەدەنیان ئەنجامدا. گەنجان هاوکارییەکانی حکومەتی نەمسایان بۆ دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد. -
هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرد
دۆستانی گەلی کورد لە ٧٤ شار بە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی دەستیان بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرد. -
ڕێپێوانی گەنجانی کورد لە یۆنان لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە
لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان، بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەکانی گەنجانی کورد، ڕێپێوانێک لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت. ڕێپێوانەکە لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوامە. -
لە ئۆسلۆ چالاکییەک لە پێناو جوانا سنە چالاکوانی کەژار بەڕێوەچوو
لە بەردەم کونسوڵخانەی ئێران لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، چالاکییەک لە پێناو وریشە مورادی (جوانا سنە) ،چالاکوانی کورد ئەنجامدرا، کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێرانەوە ڕفێندراوە. -
لە تۆرۆنتۆ پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و ھێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کران
لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم لە دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا، شەرمەزار کرا. -
بزوتنەوەی ئازادی 'تێکوشەرێکی' خۆی لەدەستدا
حەسەن سیدار کە لە دەستپێکی بزوتنەوەی ئازادیی کوردەوە لە ناو تێکۆشاندا بووە و بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ بە بەردەوامی تێکوشانی کردووە، لە شاری لوزەرنی سویسڕا کۆچی دوایی کردووە. سیدار ڕەوانەی زێدی خۆی بازارجخ کرایەوە. -
گەنجان لە سویسراوە نۆرەی ئێشکگری ئازادییان وەرگرت
ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی کورد لە سویسرا چالاکی ئێشکگری، کە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٥٨٩دا بەنۆرە وەرگرت. -
کۆن-مەد لە دژی پیلانگێڕیی و هێرشە پاکتاوکارییەکان بانگەوازی راگەیاند
کۆن-مەد لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و سیاسەتی کۆمەڵکوژی بانگەوازی ئاراستەی گەلی کورد کرد بۆ ئەوەی بڕژێنە شەقامەکان. هاوکات بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی ٧ی تشرینی دووەم بانگەوای بەشداریکردنی کرد. -
ماڵپەڕی فەرمی تەجەشە کەوتەکار
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) کە کار و چالاکییەکانی لە ئەوروپایە، ماڵپەڕی فەرمی خۆی خستەکار. -
خەڵاتی نۆبلی کیمیا بەبەشی کۆانتۆم بەخشرا
خەڵاتی کیمیای نۆبلی ئەمساڵ بە سێ لێکوڵێنەری ئەمریکی پێشکەشکرا بە هۆی دۆزینەوە و دروستکردنی خاڵە کوانتۆمییەکان. -
لە میانەی یارییەکەی چامپیۆنزلیگدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرا
لە میانەی یارییەکەی مانچستەر یونایتد و گەلاتەسارای کە لە ئینگلتەرا ئەنجامدرا، وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بەرزکرانەوە. -
لە ڤەنەدیکا پاسێک لە پرد وەرگەراو، بەلایەنی کەمەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە
لە شاری بەناوبانگی ئیتالیا ڤەنەدیکا پاسێکی گەشتیاران لە پردەکە کەوتە خوارەوەر و ئاگری گرت. بەلایەنی کەمەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە، زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندارن. -
تەژەکە-ئە بانگەوازی ڕاگەیاند.. ٧ و ٨ی تشرینی یەکەم ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەن
تەژەکە-ئە داوای لە هەمووان کرد، لە ساڵڕۆژی دەستپێکردنی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمدا، دژی گۆشەگیری لە ھەموو شوێنێک ڕوو لە گۆڕەپانەکان بکەن. -
ناتۆ لەشکرەکانی لە کۆسۆڤۆ زیاد کرد
ناتۆ کە گرژیی نێوان سربستان و کۆسۆڤۆی وەک بیانوو نیشان دا، ڕایگەیاند کە ژمارەی سەربازەکانی لە کۆسۆڤۆ زیاد کردووە. -
لە بەنگلادیش بەهۆی ڤایرۆسی خوێنبەربوون زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی بەنگلادیش بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی ڤایرۆسی خوێنبەربوون کە لە مێشولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، زیاتر لە هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە. -
لەم ساڵدا ٢ هەزار ٧٨٨ پەنابەر خنکاون
کۆمیسیاری ڕێکخستنی نێونەتەوەیی کۆچی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەم ساڵدا ٢ هەزار و ٧٨٨ پەنابەر خنکاون، زۆربەیان لە دەریای سپی بوون. -
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی پاکستان ٥٠ کەسی تێپەڕاند
بە ھۆی تەقینەوەی خۆکوژی لە نزیک مزگەوتێکی پارێزگای بەلوچستان لە وڵاتی پاکستان، لانیکەم ٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون. -
کۆماری قەرەباخ هەڵدەوەشێتەوە
کۆماری قەرەباخ کە تاکلایەنە سەربەخۆیی راگەیاندبوو، دوای هێرشەکەی ئازەربایجان، بڕیاری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی و سەرجەم دامودەزگاکانیدا. -
جارێکی دیکە لە یۆنان لافاو دروست بوو
بەهۆی زریانی ئیلیاس لە زۆر ناوچەی یۆنان لافاو هەڵسا. -
لە ڕۆژئاوا 'تیرۆریست' و لە ئۆکرانیا قارەمان
ئەو ئینتەرناسیۆنالیستانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان دژی داعش شەڕیان کرد، دوای ئەوەی لە ئۆکرانیا گیانیان لەدەستدا، وەک قارەمان ناویان هێنرا. بەڵام بەریتانیا ئەو ئینتەرناسیۆنالیستانەی بە 'تیرۆریست' تۆمەتبار کرد، چونکە ئەوان لە دژی داعش شەڕیان کردبوو. -
تورکیا لەسەر ئاستی ئەوروپا پلەی یەکەمە لە تاوانی ڕێکخراودا
بەپێی ڕاپۆرتی ئیندێکسی تاوانی ڕێکخراوی جیهانی لە 2023، تورکیا لە تاوانی ڕێکخراودا لەسەر ئاستی جیهان پلەی 14، لەسەر ئاستی ئەوروپا پلەی یەکەمی گرتووە.