کتێبی “رەنگدان بە دەست باوە” چاپ و بڵاو کرایەوە
کتێبی “رەنگدان بە دەست باوە”، بە قەڵەمی گەریلای ئازادی کوردستان، هەڤاڵ “ئاریۆ بەرزەن” داڕێژراوە.

کتێبی رەنگدان بە دەست باوە، وشەکانی تێکەڵ بە خۆشەویستی وڵات و مرۆڤی ئازادە، هاوکات رق و قینی بێ سنووری نووسەر لە ژیانی کۆیلەتی، خیانەت پێکراو و بن دەست، بە زەقی لە پێش چاوی خوێنەر نەخش دەکات.
کتێبی رەنگدان بە دەست باوە، بە هەستێکی ناسکی شاعیرانە و هاوکات شۆڕشگێڕانە، لە شاخەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، بە قەڵەم کێشراوە.
ناوەڕۆکی کتێبەکە پێکهاتووە لە هەڵبەستی کوردی، فارسی و چەند کورتە چیرۆکیش خۆ دەگرێ.
ئەم بەرهەمە لە ناوەندی راگەیاندنی پژاک ەوە، چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
بۆ وەرگرتنی pdfی کتێبەکە لێرە کلیک بکە
ژ.ت