شاعیری کورد دەهام حەسەن کۆچی دوایی کرد
شاعیری کورد دەهام حەسەنی خەڵکی شاری عامودێ لە تەمەنی ٧٥ساڵیدا لە شاری قامیشلوو کۆچی دوایی کرد.

حەسەن لە ساڵی ١٩٤٥ لە دایک بووە و هەر لە منداڵیەوە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی دەستی بە نووسینی شێعر کردووە، چیرۆک و وتاریشی نووسیوە. کتێبی بە ناوی ، " لەناو چاند، هونەر و سیاسەت " لەبەرهەماکانیەتی.
هەڵبەست و چیرۆکەکانی حەسەن لە گەلێک گۆڤار و ماڵپەڕدا بڵاوکراونەتەوە.
تەرمی شاعیری کورد دەهام حەسەن ، دوای ئەوەی کە لە مزگەوتی قامیشلوو لە گەڕەکی غەربی وەرگیرا، لە گۆڕستانی هێلێلیە بە بەشداری هاووڵاتیان سپێردرایە خاک.
ک-ش