كولتوور و هونهر
دوایین ھەواڵ
-
لە کیلی ئەڵمانیا کارەکانی تیپی مۆسیقای منداڵان سەرلەنوێ دەستپێدەکاتەوە
تیپی مۆسیقای ئەستێرەی منداڵان لە شاری کیلی ئەڵمانیا بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە کارەکانی راگرتبوو، بەڵام بە گرتنەبەری رێوشوێنەکان سەرلەنوێ دەست بە کارەکانی دەکاتەوە. -
کتێبێکى فیگەن یوکسەکداغ بە ناوی "دیوارەکان دەڕووخێن" بڵاوکرایەوە
کتێبی "دیوارەکان دەڕووخێن" لەلایەن فیگەن یوکسەکداغی بە بارمتەگیراوەوە لە ناو زیندانەکانی دەوڵەتی تورک دا نووسراوە و لە دواى ماوەیەک لە زۆر و زەحمەتی ئێستا ئەو کتێبە چاپکراوە و ئامادەیە بۆ ناردن بۆ نێو رەفەی کتێبخانەکان. -
دەنگە بەرزەکەى پشت چیای قاف؛ رادیۆ ئێریڤان
ئارشیڤی ٦٥ ساڵەى رادیۆ ئێریڤان لەسەر بیری کورداندا شوێنپێیەکی قوڵی داناوە. ئەوە ئارشیڤە لەلایەن هونەرمەند جەواد مەروانی لە کتێبێکى ٤ بەرگیدا بە ناوی "ئەرشیڤی گۆرانییەکانی رادیۆ ئێریڤان" چاوپ و بڵاوکراوەتەوە. -
مەد-موزیک یادی هونەرمەند ئارام تیگرانی کردەوە
تەلەفیزیۆنی مەد-موزیک لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند ئارام تیگراندا لێدوانێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، هونەر و ژیانی تیگران خوێندنگەیەک بوو. -
هونەرمەندانی کورد بە گۆرانیەک بانگەوازیەکیان بڵاو کردەوە: خۆت مەکوژە!
هەر یەک لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی کوردستان حەکیم سەفکان، خەلیل خەمگین، بەنگی ئاگری، پەیمان ئارژین و ژیان عوسمان کە لە ژێر چەتری تەڤ-چاند کاروچالاکیەکانیان بەڕێوە دەبەن، گۆرانیەکیان بە ناوی 'خۆت مەکوژە' بڵاو کردەوە. -
تەڤ-چاند: هۆزانڤان سەرحەد هۆنەرمەندێکی دڵسۆزی گەلەکەی بوو
تەڤ-چاند بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی هۆزانڤان سەرحەد لێدوانێکی بڵاو کردەوە و وتی:"هۆزان سەرحەد هونەرمەندێکی بیرمەند و دڵسۆزی گەلەکەی بوو.ئەو هونەرمەندانەی لە راستی گەلیان تێدەگەن، راستیی گەلەکەیان لە گۆرانیەکانیاندا رەنگ دەداتەوە. -
ئاوازی چیا کلیپ و گۆرانیەکی نوێی بڵاکردەوە: ئێرە حەفتانینە
گروپی ئاوازی چیای گەریلا بە ناوی' ئێرە حەفتانینە' بەرهەمێکی نوێی پێکەش بە گوێگران و بینەرانی کرد. -
پاراستنی زمانی زگماکی بە واتای پاراستنی ناسنامەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە!
زمان پێوەندیێکی راستەوخۆی لەگەڵ کلتوور هەیە و پاراستنی زمانی زگماکی بە واتای پاراستنی ناسنامەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە، پەرە پێدانی زمانی زگماکی نیشاندەری حەز و خواستی کۆمەڵگەیە بۆ مسۆگەرکردنی ژێانێکی کوردانە و داهاتووی خۆی. -
فێرگەی کوردی دەست بە وتنەوەی وانەکانی زمانی کوردی دەکات
لە ئێستادا بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا هەموو کەسێک لە ماڵەکانی خۆیاندا دمێننەوە، بۆیە فێرگەی کوردی لەسەر ئینتەرنێت ئامادەکاریکردووە تاوەکو ئەمڕۆ ١٣ی نیسان ڤیدیۆی فێرکردنی وانەکانی زمانی کوردی بڵاوبکاتەوە. -
یادداشتەکانی ژنە گەریلا سورخوێن چاپ کرا
یادداشتەکانى ژنە گەریلا سورخوێن جوانا مونزو (ئوزگیور کایا)، کە ساڵی ١٩٩٣ بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو و ١١ی نیسانی ٢٠٠٦ لە بەستای بۆتان شەهید بوو، کرا بە کتێب و چاپکرا. -
هونەرمەندانی کورد بۆ پشتگیری گەلی ئیتاڵیا گۆرانی 'چاو بەلا'یان وتەوە
هونەرمەندانی کورد بۆ پشتگیری گەلی ئیتاڵیا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەندین هەفتەیە لە کەرەنتینەدان گۆرانی 'چاو بەلا'یان وتەوە. -
دەنگی ژنانی کورد کولتور و هونەرى گۆرانی و دەنگبێژی خۆشتر دەکات
گۆرانیبێژان و دەنگبێژانی ژن لە کۆمەڵگەى کوردیدا خاوەنی پێگەیەکى گرنگ و تایبەتن. دەنگی ژنانی کورد کولتور و هونەری دەنگبێژی زیاتر خۆش دەکات. یەکێک لەو گۆرانیبێژانە، یان دەنگبێژانە مزگین تورانی گەنجە و مرۆڤ دەتوانێت بیپاڵێوێت بۆ کلامبێژی (حەیرانبێژی). -
میراتی کوردەواری؛ پێڵاوی رەشک
"رەشک" یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی کولتور و نەریتى دێرینی کورد و لە کارگە بچووکەکەى مەجید ئەمەن لە وان دروست دەکرێت. ئەمەن وتی، دەیەوێت ئەو کولتور و نەریتە بگوێزێتەوە بۆ نەوەی نوێ. -
لە زانکۆی دۆرتمووند کۆنفڕانسی زمانی دایک
کورد ئاکاد بە هاوکاری ئینیستیتوی کوردی دۆسەڵدورف، یەکێتی مامۆستایانی کورد و زانکی دۆرتمووند، لەسەر ناوی زمانی دایک، فرەزمانی و فڕەڕەنگی کۆنفڕانسێکی ئەنجامدا. -
کتێبی گوڵدەمی سوور (شکوفەی سرخ) بە نووسینی رێوار ئاودانان بڵاو کرایەوە
ئهم پهرتووكه كۆمهڵه هایكۆ و ههڵبهستێكی كورتی گهریلایی دوو زمانهی كوردی و فارسییه به ناوی گوڵدهمی سوور (شكوفهی سرخ) له نووسینی «ڕێوار ئاودانان». -
کەنەکە رۆژی زمانی دایکی پیرۆز کرد
کۆمیسیۆنی زمان، کلتور و پەروەردەی کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى رۆژی جیهانیى زمانى دایکەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
"دەبێت منداڵان بە زمان، رۆشنبیری و کولتوری کوردی پەروەردە بکرێن"
محەمەد ئەسەن هاوسەرۆکی رێکخراوی مەد-دەر رایگەیاند، سیاسەتی دەوڵەت لە دژی زمان و کولتوری کورد لە کۆنەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە، بۆیە داواى لە بنەماڵە کوردەکان کرد منداڵەکانى خۆیان بە رۆشنبیری و کولتوری کوردی پەروەردە بکەن. -
هونەرمەندانى تەڤ چاند یادی بێریڤان ئالپ-یان بەرز راگرت
هونەرمەندانى تەڤ چاند یادی هونەرمەند بێریڤان ئالپ-یان بەرز راگرت و بەڵێنیان دا، خەونەکەى لە پێناو تێکۆشان بۆ هونەری کوردی بەدی بهێنن. -
فیلمی 'بۆ ئازادی' لە هەژدەیەمین فیستیڤاڵی فیلمی جنێڤ نمایش دەکرێت
بڕیارە فیلمی 'بۆ ئازادی' کە باس لە بەسەرهاتەکانی خۆڕاگری ناوچەی سووری ئامەد دەکات، لە هەژدەیەمین فیستیڤاڵی فیلمی جنێڤ نمایش بکرێت. -
یهڵدا عهباسی: زمان و هونهری كوردی له خوراسان پێشكهوتنی بهرچاوی بهخۆوه بینیوه
ئێوارهی ٣١ی كانوونی دووهمی ٢٠٢٠ چالاكییهک بۆ یادی «سێ ژنی ئازاد» له بهرلین ساز كرا. هونهرمهندی ناسراوی كوردی خوراسان یهڵدا عهباسی بهشداری تێدا كرد و چهند بهرههمێكی پێشكهش كرد. -
شەهبا، چوارەمین ڤیستیڤاڵی میتان دەستیپێکرد
سەرەڕای زەحمەتیەکانی بەردەم ژیانیان، لە هەرێمی شەهبا چوارەمین ڤیستیڤاڵی میتان دەستیپێکرد. -
فیلمی 'بۆ ئازادی' لە قامشلۆ نمایشکرا
فیلمی 'بۆ ئازادی' کە لەبارەی بەرخۆدانی سوور بەرهەمهێنراوە، لە ناوەندی کلتور و هونەری محەمەد شێخۆ لە قامشلۆ نمایشکرا. -
بەرخۆدانی کۆبانێ لە کورتە فیلمێک لە ئیتاڵیا نمایشکرا
کورتە فیلمێک کە باس لە بەرخۆدانی کۆبانێ و دڕندەیی چەتەکانی داعش دەکات، لە لیڤۆرنۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا نیشاندرا. -
سینەما سالم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕێگرییەکەی ئاسایشی سلێمانی بڵاوکردەوە
دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی سینەما سالمی ئاگادارکردەوە کە"نابێت ئەو فیلمە نمایش بکرێت"، لە ڕاگەیەندراوێکدا، سینەما سالم ئەو کارەی ئاسایشی بە "مامەڵەیەکی میلیتاری"ناوبرد و ڕاشیگەیاند: ئاسۆکانی ئازادی ڕادەربڕین و فەزای گشتی تاریکتر دەکات. -
رێگە نەدرا فیلمی "لە پێناو ئازادیدا" لە سینەما سالمی شاری سلێمانی نمایش بکرێت
دای ئەوەی بڕیار بوو فیلمی "لە پێناو ئازادیدا" لە شەوی سەری ساڵدا لە سینەما سالمی شاری سلێمانی نمایش بکرێت، بە پاساوی 'ئاسایش و ئارامی شار' لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بڕیاری قەدەغەکردنی درا.