كولتوور و هونه‌ر
دوایین ھەواڵ
-
به مه‌ڕاسیمێك ڕێز لە نەوەكانی هونه‌رمه‌ند سەڵاح داودە گيرا
لە شاری کەركووکی باشووری كوردستان مه‌ڕاسیمێكی ڕێزگرتن له نەوەکانی هونه‌رمه‌ند سەڵاح داودە به‌ڕێوه‌چوو. نەوەكانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده چەندین گۆرانیی باوكيان بۆ ئامادەبوان چڕی. -
بەرهەمێکی نوێی هونەری بۆ بەرخودانی گەریلا بڵاوکرایەوە
ناوەندی چاند و هونەری باشووری کوردستان ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بە ناوی ( هەپەگە) لەبارەى بەرخودانى گەریلا لە دژی داگیرکەریی دەوڵەوتى تورک لە خاکی باشووری کردستان بڵاکردەوە. -
لە سلێمانی هونەرمەند ئیسماعیل سابور كۆچی دوایی كرد
لە شاری سلێمانی پاش ئەوەی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، هونەرمەندی ناسراوی کورد ئیسماعیل سابور كۆچی دوایی كرد. -
٣٢هەمین فێستیڤاڵی کوردان لە هانۆڤەر بە رێپێوان و شایى دەستیپێکرد
٣٢هەمین فێستیڤاڵی هونەری و رۆشنبیریى کوردان لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بە جۆش و خرۆشێکى زۆر و بە ئەنجامدانی رێپێوان و شایى و هەڵپەڕکێ دەستیپێکرد. ئەو فێستیڤاڵە درێژماوەترین فێستیڤاڵی کوردستانیانە لە ئەوروپا. -
گه‌ریلایه‌كی هونه‌رمه‌ند: پێویسته هونه‌رمه‌ند به‌ئه‌خلاق بێت و ببێته پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه
گه‌ریلای یه‌ژاستار هێڤی ئامه‌د كه به سترانهكهی به ناوی «ئاوی ئیمڕاڵی - Imrali Sulari» ده‌ناسرێته‌وه، نموونه‌یه‌كه له ئاوێته‌یی گه‌ریلا و هونه‌ر. -
ئەمڕۆ رۆژی جەژنی زمانی کوردییە
لەسەر داواى زانایانی زمانى کوردی و ئەدیبانی کورد، رۆژی دەرچوونى یەکەم ژمارەی گۆڤاری هاوار لە ١٥ى ئایاری ١٩٣٢ / ٢٥ی گوڵان (بانەمەڕ) لەلایەن جەلادەت عالی بەدرخانەوە، وەک رۆژی جەژنی زمانى کوردی دیاریکراوە. -
کەنەکە: زمان مەرجێکى سەرەکیى بوونمانە و جەژنی زمانى کوردی پیرۆز بێت
كۆمیسیۆنی زمان و په‌روه‌رده و كلتوور ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى ١٥ی ئایار / ٢٥ی گوڵان (بانەمەڕ) رۆژی جەژنی زمانى کوردی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
کۆمیتەی پەروەردەیی کەجەکە جەژنی زمانی کوردیی پیرۆز کرد
کۆمیتەی پەروەردەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە – KCK) بەبۆنەی ١٥ی ئایار/٢٥ی بانەمەڕ رۆژی زمانی کوردی، جەژنی زمانی کوردیی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، پێویستە زیاتر خاوەنداری لە زمان و رۆشنبیریی خۆمان بکەین. -
ئەمڕۆ فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاریی فیلمی ئامەد دەستپێدەکات
حەوتەمین فێستیڤاڵی دیکیۆمێنتاری فیلمی ئامەد بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵەکە هەتا رۆژی ١٢ی ئایار بەردەوام دەبێت و ژمارەیەک دۆکیۆمێنتاریی تیادا نیشان دەدرێن. -
فێستیڤاڵی نەورۆز پێکهاتە جیاوازه‌كانی كه‌ركووكی كۆكرده‌وه
دووه‌مین فێستیڤاڵی نەورۆز لە کەرکووک به‌ڕێوه‌چوو. بەشداربوان بە گرنگییهوە لە فێستیڤاڵه‌كه ده‌ڕوانن بۆ له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی گه‌لانی شاره‌كه. -
شانۆکارانی کەرکوک ڕۆژی جیهانی شانۆ پیرۆز دەکەن
لە ڕۆژی جیهانیی شانۆ دا شانۆکارانی کەرکووک پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە دەکەن و بە گرنگییەوە لە شانۆ دەڕوانن بۆ نزیککردنەوەی پێکهاتەکان لە یەکتری. -
گرووپێکی شێوەکاریی شاری کەرکووک كار بۆ پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات
لە کەرکووک گەنجانی خۆبەخش ئه‌و وێنانه ده‌كێشن كه گوزارشت له پێکەوەژیانی گه‌لان ده‌كه‌ن. -
ژیانه‌وه‌ی زه‌یتوون: سترانێك بۆ عه‌فرین
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین؛ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی كوردستانی به‌رهه‌مێكی هونه‌ریان بڵاوكرده‌وه بۆ هاوپشتیی عه‌فرین. -
فێستیڤاڵی کچە خوێندکارانى قۆناغی ئامادەیى کەرکوک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک فێستیڤاڵێکی کولتوری و هونەری بە بەشداریى نزیکەى ٤٠٠ کچە خوێندکاری قۆناغی ئامادەیى کرایەوە. -
له گوندێكی ناوچه‌ی برادۆست فێستیڤاڵی كەلەپوری و ھونەری بەڕێوەچوو
بۆ یەكەم جار لە گوندی ژیلیای ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستان فێستیڤاڵێكی زانستی، كەلەپوری و ھونەری بەبۆنەی یادەكانی مانگی ئادار ساز كرا. -
پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ مامۆستایانی کورد لە کەرکووک كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری لە لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پەروەردەی کوردی لە کەرکووک بۆ مامۆستایانی هونه‌ری شێوه‌كاریی كورد کرایەوە -
راگەیاندراوى ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان بە بۆنەى رۆژى جیهانیى زمانى دایکەوە
١٠ رێکخراو لە شاری مەریوانى رۆژهەڵاتى کوردستان بە بۆنەى رۆژى جیهانیى زمانى دایکەوە راگەیاندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە. -
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ٢ ناوه‌ندی كولتووریی كوردانی داخست
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری میر موزیك و وه‌شانخانه‌ی میزۆپۆتامیا دابخات، ئه‌مڕۆ پۆلیس ده‌رگه‌ی هه‌ردوو ناوه‌نده‌كه‌ی داخست. -
دەیان هونەرمەند بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن گۆرانیى "لەیلا" یان چڕی
بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن، کە لە چالاکیى مانگرتنی بێسنووردایە، دەیان هونەرمەند گۆرانییەکیان بە ناوی "لەیلا" چڕی. -
عه‌گیدێ جمۆ «میری باڵه‌بان» له ئه‌ریڤان به‌خاك سپێردرا
به مه‌ڕاسیمێك ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد عه‌گیدێ جمۆ كه به «میری باڵه‌بان» ناسراوه، له شاری ئه‌ریڤانی ئه‌رمه‌نستان به‌خاك سپێردرا. -
لە ڕووسیا کۆرسی زمانی کوردی دەستیپێکرد
لەشاری کاراسنۆدار-ی فیدراسیۆنی ڕووسیا کۆرسی زمانی کوردی بۆمندالان کرایەوە. بنەماڵەکان خۆشحاڵی خۆیان بۆکردنەوەی کۆرسی زمانی کوردی دەربڕی، ئەم کۆرسە بەدەسپێشخەری ئۆتۆنۆمی چاندی کوردی لە کاراسنۆداردەستیپێکردووە. -
فێستیڤاڵی پەلكەزێڕینهی شیعر له كۆیه ساز كرا
ڕێكخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان لە شاری كۆیەی باشووری كوردستان بەبۆنەی شه‌شه‌مین ساڵیادی دامەزراندنییهوه, فێستیڤاڵێكی ئەدەبی بۆ گه‌نجان رێكخست. مه‌به‌ست له‌و فێستیڤاڵه، خزمەتكردنی زیاتری شاعیران و گەنجانه بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانیان ده‌رخه‌ن. -
په‌نابه‌رێكی كورد به‌هادارترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی ئوسترالیای وه‌رگرت
پەنابەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بێ ئەوەی خۆی ئامادە بێت لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکەدا، بەهادارترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیای وەرگرت. -
میری باڵه‌بانی كوردی عه‌گیدێ جمۆ كۆچی دوایی كرد
هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد عه‌گیدێ جمۆ له ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵاندا له شاری ئه‌ریڤان-ی ئه‌رمه‌نستان كۆچی دوایی كرد. -
تیپی مۆسیقای بەرخودان: مەهەپە موزیکێکى تیپەکەمانی دزیوە بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن
تیپی مۆسیقایى بەرخودان (کۆما بەرخودان) ناڕەزایەتیى بەرامبەر بە پارتى نەتەوەپەرستى تورک (مەهەپە) نیشاندا، چونکە مەهەپە موزیکى سرودێکى تیپی بەرخودانی بە ناوی "کوردستان" دزیوە و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاری دەهێنێت.