بارودۆخی جەوانانی هەورامان
جەوانی هه‌ورامی وه‌کوو پارێزوانێکی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌وهه‌ری کورد لە هەوارمانەوە رۆڵی گێڕاوه و هه‌ورامانیش یه‌کێ له شوێنه هه‌ره مێژووییه‌کانی دونیایه که ڕه‌سه‌نایه‌تی کورد و کوردستانی پاراستووە.
جەوانی هه‌ورامی وه‌کوو پارێزوانێکی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌وهه‌ری کورد لە هەوارمانەوە رۆڵی گێڕاوه و هه‌ورامانیش یه‌کێ له شوێنه هه‌ره مێژووییه‌کانی دونیایه که ڕه‌سه‌نایه‌تی کورد و کوردستانی پاراستووە.
هه‌ورامان گێڵو و په‌ڕه‌ی ده‌سماڵێو جه هه‌ورێشمی
فریاش وزوونێ من به هه‌ر حاڵێو
به گیانوو دڵی
په‌ی سه‌ڕیه‌و هه‌رسه‌و چه‌موو هه‌ژارات
په‌ی سه‌ڕیه‌و تۆزه‌و سه‌روو واتیلات
هه‌تا وا‌تیلێت وریشه بدانێوه دلێ ئه‌ده‌بیاتی
هه‌تا هه‌ژارێت بڕیا جه کڵۆڵی
بلانێوه باوشه‌و شادی نیشاتی.
"هه‌ورامان ڕه‌سه‌نایه‌تی کورد و کوردستانی پاراستووە"
هه‌ورامان وه‌کوو به‌شێک له کوردستان و ناوه‌ندی به‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ئایینی زه‌رده‌شت یه‌کێ له شوێنه هه‌ره مێژووییه‌کانی دونیایه که به باوه‌ڕێکی قووڵه‌وه ده‌توانین بڵێین ڕه‌سه‌نایه‌تی کورد به ڕاده‌یه‌کی زۆر له بواری هونه‌ر، چاند و زمانه‌وه له‌و ده‌ڤه‌ره‌ی کوردستان پارێزراوه. له جڤاکی هه‌وراماندا ئێستاش به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان ئاسه‌وارگه‌لی سرووشتی و که‌وناری نێئۆلۆتیک (چاخی به‌ردینی نوێ) دێته به‌رچاو و هێشتا به‌ژه‌هری پۆست مۆدێڕنیستی کاپیتاڵیستی ژاراوی نه‌کراوه. دیمه‌نی هه‌ورامان به دارستانی ڕه‌نگین وچیای به‌رز و کانیاوی سارد و ڕوون ڕازاوه‌ته‌وه و بووه‌ته خاوه‌نی سرووشتێکی سرنج‌ڕاکێش. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حه‌شیمه‌تی هه‌ورامان له توێژی جوان پێکدێ که له‌م وتاره‌دا تاووتوێی ده‌که‌ین.
"سرووشتی هەورامان کاریگه‌ری ئه‌رێنی له سه‌ر جەوانی هه‌ورامی داناوه"
به‌وجۆره که له سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان کرد هه‌ورامان خاوه‌نی سرووشتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند که ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری ئه‌رێنی له سه‌ر ڕۆحی جەوانی هه‌ورامی داناوه، واته جوانی هه‌ورامی وه‌کوو شاهۆ و کۆساڵان به‌هێزه، وه‌کوو سه‌رچاوه‌کانی زڵم و بڵ و دێوه‌زناو و پاڵنگان ڕوح سووک و وه‌کو گوڵ و گوڵزاری باخه‌کانی هه‌ورامان خاوه‌نی خه‌یاڵێکی ڕه‌نگینه.
جەوانی هه‌ورامی له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا وه‌کوو پارێزوانێکی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌وهه‌ری کورد رۆڵی گێڕاوه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه ده‌توانین به باشووری کوردستان ئاماژه بکه‌ین که له ساڵی 2003 وه- دوا به دوای هێرشی ئامریکا بۆ سه‌ر خاکی عێراق- زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاواییه‌وه، به‌ڵام جوانی هه‌ورامی تا ئێستاش فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوایی شایسته‌ی خۆی نه‌زانیوه و ده‌ستی له ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌رنه‌داوه و به به‌رخۆدانێکی که‌م وێنه گه‌وهه‌ری خۆی پاراستووه. جوانی هه‌ورامی له هه‌ر دوو به‌شه‌که‌ی هه‌ورامان - ڕۆژهه‌ڵات و باشوور- سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بێ‌ئیمکاناتییه توا‌نیویانه له بواری خوێنده‌واری و ڕۆشنبیریه‌وه به ئاستی هه‌ره به‌رز بگه‌ن و له زۆرێک له ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و پیشه ته‌کنیکیه‌کان‌دا به شێوه‌یه‌کی کارا خۆ بنوێنن.
"هەورامییەکان و خوێندەواری و ڕادیکاڵیسم و دۆگماتیسم"
له بواری خوێنده‌وارییه‌وه بۆ نموونه به گوندی " ناو" له هه‌ورامانی ته‌خت ئاماژه بکه‌ین که سه‌دوپه‌نجا ماڵباتی تێدا نیشته‌جێن و هه‌تا ئێستاش هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ک له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له‌وێ به‌رچاو ناکه‌وێت- ته‌نانه‌ت جاده‌ی نێو گونده‌که‌یش به ده‌ستی خه‌ڵکی "ناو" به پاچ و بێڵ کێشراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕه‌وشه‌ش، ئه‌و گونده خاوه‌نی نه‌وه‌دوپێنج خوێندکاری زانکۆ له ئاستی کارناسی و کارناسی باڵا‌و دوکتۆڕایه. جوانی هه‌ورامی له سه‌ر ئه‌و ڕۆشنبیرییه ده‌بن به خاوه‌نی ئه‌قڵانیه‌تێکی به‌هێز و شته‌کان به ساویلکه‌یی قبووڵ ناکه‌ن و هه‌موو شتێکیش به مه‌نتق و توێژینه‌وه و ڕاستی قبووڵ ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش په‌سه‌ند بکرێ له سه‌ری سوور ده‌بن. له مێژووی هاتنی ئیسلام بۆ هه‌ورامان تا ئێستاش ئیسلامێکی جه‌وهه‌ری و چاندی له ڕوانگه‌ی دادوه‌ری ئیسلامی به شێوه‌یه‌کی مرۆڤ دۆستانه له‌ته‌ک نه‌ریته پۆزه‌تیڤه‌کانی خودی خه‌ڵکی هه‌ورامان قبووڵ کراوه و هیچ کات ڕادیکاڵیسم و دۆگماتیسمی ئیسلامی نه‌یتوانیوه به ته‌واوی له سه‌ر کۆمه‌ڵگای هه‌ورامان به گشتی و چینی جوان به تایبه‌تی زاڵ ببێ. ده‌توانین هه‌بوونی گرووپه ڕادیکاڵه ئیسلامیه‌کان به بیر بێنینه‌وه که دوابه‌دوای ڕووخانی حکومه‌تی به‌عس له ساڵی 2003 بۆ ماوه‌یه‌ک له هه‌ورامانی به‌شی باشووری کوردستان مانه‌وه و ده‌یانویست له سه‌ر جوانانی هه‌ورامان کاریگه‌ری دابنێن؛ به‌ڵام ده‌بینین له دوای ڕاوه‌دوونانیان له‌و به‌شه‌ی هه‌ورامان کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان به جێ نه‌ماوه.
"ڕۆڵی جەوانانی هه‌ورامان لە شۆڕشی کورددا بەرفراوانە"
یه‌کێک له‌و خاڵانه که لێره‌دا پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌یه، شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی کورد و ڕۆڵی جەوانانی هه‌ورامانه. له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنیه‌وه هه‌تا ئێستاش به‌شداربوونی جوانی هه‌ورامی وه‌کو جێگه‌گرتن له نێو پارته کلاسیکه‌کانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، ته‌نانه‌ت له ئاستی به‌رپرسیاره‌تیشدا ، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی عاتیفی له سه‌ر ئه‌ساسی ناسیۆنالیستی سه‌ره‌تاییش بووبێ به شێوه‌یکی به‌رفراوان دێته به‌رچاو. بۆ نموونه‌ش گوندی'' نیه‌ر'' سه‌ر به هه‌ورامانی ژاوه‌رۆ (ڕۆژهه‌ڵات) خاوه‌نی نزیک به 80 شه‌هیدی نه‌مره که له ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له سه‌رده‌می کارابوونی ئه‌و حیزبه گیانیان به‌خت کردووه. ئه‌مه‌و که‌متر گوندێک له هه‌ر دوو به‌شی هه‌ورامان ده‌بینی که شه‌هیدی ڕێگای ڕزگاری کوردستانی لێ نه‌نێژرابێ. به‌ڵام له لایه‌کی تریشه‌وه زۆر جار ئه‌و پارته کلاسیکانه له لایه‌ن جوانی هه‌ورامییه‌وه ده‌که‌ونه به‌ر ڕه‌خنه‌ی گرانه‌وه؛ که گوایه تێڕوانینی ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ورامان تێڕوانینێکی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیانه نه‌بووه و ئه‌مه‌گناسییان له هه‌مبه‌ر ئه‌و شه‌هیدانه زۆر زۆر لاواز بووه. به تایبه‌ت له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی باشووری کوردستان که هه‌ورامانی به ته‌واوه‌تی خستۆته په‌راوێزه‌وه و له لایه‌نی ئابوورییه‌وه خزمه‌تێکی پێ نه‌کراوه و له بواری فه‌رهه‌نگییش وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێم هیچ لایه‌کی به لای چاند و ئه‌ده‌بی هه‌ورامان- که یه‌کێ له لقه هه‌ره گه‌ش و بنه‌ڕه‌تیه‌کانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی کوردییه- نه‌کردۆ‌ته‌وه و ره‌فتاری ده‌سه‌ڵاتداران له بیرێکی ته‌سکه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌وه‌ش بۆته هۆکاری پێکهاتنی به‌ستێنێکی مه‌ترسیدار و ده‌رفه‌تی بۆ که‌سانێکی هه‌لپه‌ره‌ست ڕه‌خساندوه بۆ ڕێخستنی ئاژاوه‌گێڕی خۆیان. که به‌شێکی ئه‌وان له ڕووی نه‌زانییه‌وه وه‌کوو کاردانه‌وه‌یه‌کی به جێگه له هه‌مبه‌ری ئه‌و ڕه‌فتاره ده‌جووڵێته‌وه و هه‌ندێکیش به زانایی وه‌کوو به‌کرێگیراوێک دژی کورد ده‌جووڵێنه‌وه و بۆ تێکدانی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌و بیرۆکه پێش ده‌خه‌ن که به هیچ شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان‌دا نه‌بێت.
"هەورامان و تەڤگەری پەکەکە و بیری ئاپۆیی"
به خۆشحاڵییه‌وه جەوانی هه‌ورامی له سه‌ر ئه‌ساسی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزی نه‌که‌وتۆته ژێر ته‌ئسیری ئه‌و زیهنیه‌ته و له‌م ساڵانی دواییشدا به توێژینه‌وه و به‌دواداچوون له سه‌ر ته‌ڤگه‌ری نوێی گه‌لی کورد به پێشاهه‌نگی پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) و به قه‌ناعه‌ت گه‌یشتنی ئه‌وان له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره له سه‌ر ئه‌ساسی نه‌ته‌وه‌یی به واتای ڕاستی ئه‌و وشه‌یه به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ک(به‌ش، ئه‌تنیک، عه‌شیره‌ت، زاراوه) له کوردستانداو به ئه‌ساس گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵانی کوردستان و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئێکۆلۆژیک- دیموکراتیک له سه‌ر ئه‌ساسی ئازادی ڕه‌گه‌زی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی مروڤایه‌تی به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی له سه‌ر ڕێبازی ئایدۆلۆژی ئاپۆییستی و له چوارچێوه‌ی سیسته‌می مۆدێڕنی کۆما جڤاکێن کوردستان(KCK) پێشه‌نگایه‌تی خه‌باتی ڕزگاری ده‌کات. لاکردنه‌وه‌ی میدیای ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م بزاڤه بۆ لای هه‌ورامییه‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئه‌رکه‌ی له سه‌ر شانیه‌تی، باوه‌ڕییه‌کی پته‌وی به جوانی کوردی هه‌ورامی داوه. بۆیه ڕۆژ دوای ڕۆژ په‌یوه‌ندی و گرێدراوی جوانانی هه‌ورامان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(PJAK) و له باشووری کوردستانیش به پارتی چاره‌سه‌ری دیمۆکراتی کوردستان(PÇDK)، هه‌م له ئاستی وڵاتپارێزیدا، هه‌م به‌شداربوون به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو دێته ئاراوه که به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له داهاتوودا زۆرتریش ده‌بن.
"جەوانی هه‌ورامان وەک جەوانانی کوردستان چەوسێنراونەتەوە"
بابه‌تێکی تر که پێویسته بخرێته به‌ر ته‌وه‌ری باسه‌که‌مانه‌وه؛ جەوانی هه‌ورامی و چه‌وسانه‌وه‌یه که ئه‌ویش وه‌کوو جەوانانی شوێنه‌کانی تری کوردستان له ژێر سێبه‌ر و نه‌ریتی باوی پیرسالاری چه‌وسێنراوه‌ته‌وه. ماڵباتی کلاسیک وه‌کو به‌رهه‌مێكی پێنج‌هه‌زار ساڵه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات که له سۆمه‌ره‌وه بناغه‌نراوه و تا ئێستا به‌رده‌وامه و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نابه‌رابه‌رییه‌کانه، هێزی سه‌رکه‌شی جوان ده‌به‌سرێته‌وه تا نه‌بێ به مه‌ترسییه‌ک له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌دا. ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئه‌و سیسته‌مه ڕیشه‌یه‌کی قووڵی هه‌یه و بنه‌ماڵه‌ی کلاسیک نه‌زانانه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌کات. به تایبه‌ت جوانی هه‌ورامی به‌شی ڕۆژهه‌ڵات له ژێر دیسپۆتیسمی تێئۆکراتیکی(ئێستیبدادی دینی) جه‌هل و خوڕافه‌ی کۆماری ئیسلامی که ماوه‌یه‌کی درێژه باڵی ڕه‌شی خۆی به سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا کێشاوه؛ ده‌چه‌وسێنرێته‌وه.
"جەوان هەمیشە لە یاخیبوون دایه بۆ گۆڕانکاری و داهێنان"
جەوان وه‌کوو میکانیزمێکی به‌هێز پێ‌ده‌نێته نێو جه‌رگه‌ی ژیانه‌وه و هه‌رده‌م به ئاواتی جیهانێکی نوێ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی شوێنی نه‌ریته دواکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگایه و به‌رده‌وام رۆحی ئه‌و له یاخیبوون‌دایه بۆ گۆڕانکاری و داهێنان، بۆیه سیسته‌می حاکم هه‌موو کات ئه‌و توێژه وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و مانه‌وه‌ی خۆی بینیوه و دایم به شێوه‌یه‌کی بێڕه‌حمانه به‌ره‌نگاریان بووه‌ته‌وه. که له‌م ده‌مه‌یش سیسته‌می دژه مرۆڤ به تایبه‌ت دژه کوردی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌بێ هیچ چه‌شنه پاساوێک به داڕشتنی پیلانی جۆراوجۆر، وه‌کو بڵاوکردنه‌وه‌ی سیسته‌ماتیکی ماده‌ی هۆشبه‌ر به ده‌ستی گرووپه مافیاییه‌کانی خۆی، به ئامانجی بێ ئیراده‌کردن و مارژیناڵکردن و دوورخستنه‌وه‌یان له بیری ئازادی و ژیانی ئازاد ده‌جووڵێته‌وه، که لێره‌دا ناچارین بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاکامه‌کانی ئه‌م مامه‌ڵه نامرۆڤانه‌ی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر جەوانی هه‌ورامی هه‌ریه‌ک له به‌شه‌کانی ژاوه‌رۆ، لهۆن و هه‌ورامانی ته‌خت به شێوازی جودا بنرخێنین. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی له به‌شی هه‌ورامانی ژاوه‌رۆ به هۆی نزیک‌بوونی له شاره‌کان و شارۆچکه‌کان(بۆ وێنه شاره‌کانی سنه و کامیاران)به شێوازێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. له به‌شی هه‌ورامانی لهۆن (ده‌وروبه‌ری پاوه و نه‌وسوود) به هۆی هاوسنوور بوونی له ته‌ک باشووری کوردستان به‌و ڕاستییه‌ی که ئه‌و پڕۆگرامه‌ی کۆماری ئیسلامی ته‌نیا بۆ لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیه و ده‌خوازێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و دیاردانه بخاته باشووری کوردستانه‌وه‌ش. به خۆشحاڵییه‌وه ته‌نیا له به‌شی هه‌ورامانی ته‌خت-ه که به هۆی فه‌رهه‌نگێکی پته‌و که له‌وێ بوونی هه‌یه و دوورده‌ستی سیسته‌م ئه‌و سیاسه‌ته له‌وێ تا ڕاده‌یێکی به‌رچاو بێڕه‌نگ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نیه که هه‌تا سه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه.
"نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌کی زانستیانه‌یه بەڵای سەری جەوانان"
یه‌کێکی‌تر له‌و شێوازانه‌ی که جەوانانی ئێمه گیرۆده‌ی ئه‌م به‌ڵا ماڵ وێرانکه‌ره ده‌بن، نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یه‌کی زانستیانه‌یه له سه‌ر ئاکامی ئه‌و ماده بێهۆش‌که‌رانه و نه‌بوونی بنکه‌یکی ئابووری و ناوه‌ندێکی کارکردن له هه‌ورامان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی جوانان بۆ باژاره‌کانی ئێران که به‌و مادانه ئاشنا ده‌بن و زۆربه‌ی ئه‌وان به هۆی نه‌زانییه‌وه ده‌که‌ونه داوی ئه‌و دوژمنه‌وه.
سیاسه‌تێکی‌تر که کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر جوانانی کورد ده‌یخاته پێش، برسی ڕاگرتنی ئه‌وانه. کۆماری ئیسلامی به‌م مه‌به‌سته جوانانی گه‌له‌که‌مان ده‌خاته ته‌نگانه‌یێکی ئابوورییه‌وه بۆ وه‌ده‌ست‌خستنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی له ڕێگه‌ی هه‌ژار هێشتنه‌وه‌یان بتوانێ سیاسه‌تی به‌جاشکردنی جوانان و چه‌کدار‌کردنیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له هه‌مبه‌ر گه‌ریلاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی پێش بخات. سیسته‌می داگیرکه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌وێت جوانان بکا به ئامێری ده‌ستی خۆی بۆ تواندنه‌وه و حاشاکردن له کێشه‌ی گه‌لی کورد و به‌مه‌ش کورد به ده‌ستی کورد به کوشتن ده‌ده‌ن.
"ناچارکردنی جەوان بە درێژەدان بە خوێندن و زوو هاوسەرگیری"
یه‌کێکی‌تر له‌و گوشارانه که زۆرتر له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه به پاڵپشتی سیسته‌مه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌سه‌پێندرێته سه‌ر جەوانان، به‌رگریکردنه له درێژه‌دان به خوێندن و ناچارکردنیانه به پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له ته‌مه‌نێکی خواره‌وه به بێ دڵخوازی خۆیان و بێ هیچ گارانتییه‌ک له سه‌ر ره‌وشی داهاتوویان به شێوه‌یه‌کی زۆره‌ملی که ئه‌م گوشاره زۆرتر به‌رۆکی کچانی لاو ده‌گرێته‌وه. ئه‌م گوشاره زۆر جار له ئاکام‌دا به ڕووداوێکی دڵته‌زێن وه‌کو خۆکوشتن یان خۆ‌سووتاندن کۆتایی پێدێت. ئه‌م تراژیدیایه به‌رهه‌می بێڕێزی به که‌رامه‌تی ئینسانی و کوشتنی ڕۆحی ئازادییه. چینی جوان وه‌کو چینێکی ڕووحپاک که چاره‌نووسی داهاتووی کۆمه‌ڵگا له ده‌ستیه‌تی، ناتوانێت ئیستیعداد و توانایی خۆی بنوێنێ هه‌رده‌م تووشی توند و تیژی ده‌بێته‌وه. له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر که‌س و لایه‌نێک پشتیوانی مافه‌کانی جوانان بکات ده‌که‌وێته ژێر زه‌ختی کۆماری ئیسلامی و ده‌سته‌وتاقمه‌کانی. سیسته‌می دژه‌ئینسانی ئاخونده‌کانی ئێران به بیانووی جۆراوجۆر وه‌کو که‌سانی مۆحارب(دوژمن) و دژی ئایینی ئیسلام و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، جوانانی کوردستان ده‌چه‌وسێنێته‌وه و ڕه‌وانه‌ی سیاچاڵه‌کانی ئێرانیان ده‌کات. کۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نیا له به‌ر ئازادی فیکر، ڕامان و نووسین و بیروڕا توندترین سزاکان به‌سه‌ر جوانانی گه‌له‌که‌ماندا ده‌سه‌پێنێ. زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی پڕه له‌و ئازادیخوازانه که قاره‌مانانه له به‌رامبه‌ری زوڵم و زۆری داگیرکه‌ران به‌رخۆدان ده‌که‌ن.
"سیاسەتی دەوڵەت دژ بە جەوانان و تێوەگلاندنیان لە خیانەت"
به‌شیکی‌تر له جەوانانی هه‌ورامان مخابن به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ڕێگای خه‌یانه‌ت ده‌گرنه به‌ر و به دووربوونه‌وه له گه‌وهه‌ری جوانی ده‌بنه ئامێری خزمه‌ت کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سیسته‌م بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌ل و ئاسته‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر جه‌ماوه‌ر که ئه‌م تاقمه له لایه‌ن سیسته‌مه‌وه له بواری ئابووری پشتیوانیان لێ ده‌کرێ. ئه‌مانه له چاوی گه‌له‌وه به خائین و قێزه‌ون ناسراون و دایم به کینه‌وه گه‌ل لێیان ده‌ڕوانێ. کۆماری ئیسلامی ده‌خوازێ هه‌موو جوانانی کوردستان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه به‌رێت که نه‌بن به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ مانه‌وه‌ی خۆی، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌رکی هه‌ر جوانێکی کورده له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان – که جوانی هه‌ورامیش ده‌گرێته‌وه- به هه‌ڵوێستێکی شۆڕشگێڕانه به ئیراده‌یه‌کی به‌هێز له سه‌ر بنه‌مای وڵاتپارێزی ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن. بۆ ڕزگاربوون له ئاکامه‌کانی سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی که ئه‌ندێشه و ژیانی مروڤ له ئازادی دوور ده‌خاته‌وه، پێویسته جوانانی کوردستان – به تایبه‌ت گه‌نجانی هه‌ورامان – ڕووکه‌نه چیا ئازاده‌کانی کوردستان و له ڕێگای پارادایمی ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌کو ته‌نیا چاره‌سه‌ری کۆمه‌ڵگای کورد و ته‌نیا میکانیزمی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی بۆ ژیانێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست تێ‌بکۆشن تا بتوانن خه‌ڵاتێک به جوانانی داهاتووی ئه‌م وڵاته پێشکه‌ش بکه‌ن.
به باوه‌ڕ به ئازادی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ڕزگاری کوردستان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کۆنفێدڕاڵیسمی دیموکراتیک له وڵاته‌که‌مان.
ئەهوەن چیاکۆ