وەزات بێ عەیب سوڵتانی سەرجەم
وەڕەمز یاری بێ زیادو کەم
وەنیەت پاک وەئەرکان راس
وەزات حەیدەر وەبێ دەنگ و باس
وەگوفتەی خالس نەورۆز سۆران
پەرچەم دار حەق مەنتیقەی گۆران
مبارەکتان بۆ نیەت و کردار
وەدڵ خۆش بگرن ڕۆچەی خاوەنکار
هەموو ساڵ یارسانەکان وەک بەشێک لە ترادسیۆنی ئایینی خۆیان سێ رۆژ رۆژو دەگرن، پێی دەڵێن رۆژوو مەڕەنو، کە راستیەیەکەی ( مەڕەو نەوێ) واتە ئەشکەوتی نەوێ، نەوێ گوندێکە لە دامێنی چیای سورێن.
سەربوردەی ئەم باسە لە دەفتەرەکانی یارساندا بڵاو کراوەتەوە.
سوڵتان سەهاکی بەرزنجی خۆی و یارانی بەرەو هەورامان کۆچ ئەکەن بۆ بونیادنانەوەو دەرکەوتنی دەورەی کامڵ بوونی ئەم ئایینە، لەڕێگەدا توشی پەلاماری لەشکری باوەڕدارانی عەرەبی ( چیچەک) دەبنەوە، سێ رۆژ بێ نان و ئاو لە ئەشکەوتی گوندی نەوێ خۆیان دەشارنەوە، تا لەشکری باوەڕداری عەقڵی بیابان نەیان دۆزنەوە، دوای دەربازبوونیان خواردن و خواردنەوەیان پێدەگات.
یاران بەسۆزی ئەو سێ رۆژە بەڕۆژو دەبن و بەعەشقی دەربازبوونیان جەژن دەگرن و بەو جەژنە دەگوترێت جەژنی خاوەنکاری.
مەولانا دەفەرموێ:
انار شیرین گرخود هزار باشد وگر یک چو شد
یکی به فشردن دگر شمار چه باشد..
هەڵبەتە هەنار خواستەیەکی میتافۆریکە، کە دەمانبەستێتەوە بە چیرۆکی عیسای کوڕی مریەمەوە، بۆیە دەکرێ بگوترێت سوڵتان و یارانی، تەجەلی مەسیح و حەوارییەکانیەتی، چون یارسان خۆی ئاینی رەمزو رازو ئاماژەکانە
ئەمە سەربوردەی سەدەکانی حەوتەم و هەشتەمی کۆچی هەتاوییە.
هەرئەمەش وایکردوە هەنار گرنگی خۆی هەبێت و یەکێک لەو میوانەیە دەتوانرێت قوربانی پێبکرێت و سفرەی جەژنی خاوەنکاری هەناری لەسەرە .
دەروێش حەیدەری کچکبلی دەفەرموێ:
هەنار شیرین مەزەی ساحێبکار
مەرهەمەن پەی زام دەوایی بیمار
جەژن پیرۆز و رەمز و راز قبوڵ...
نویستەی: نامق هەورامی
سەرچەمه: لاپەلو نویسەری جە فەیسبۆکەنە