لە سەنگەرەکانی گەریلاوە جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە تێکۆشانێکی بێهاوتادان لە دژی هێرشەکانی سوپای تورک، لە سەنگەرەکانیانەوە بە جۆشی سەرکەوتن و ئیرادەوە ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆزکرد.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە تێکۆشانێکی بێهاوتادان لە دژی هێرشەکانی سوپای تورک، لە سەنگەرەکانیانەوە بە جۆشی سەرکەوتن و ئیرادەوە ساڵوەگەڕی دامەزراندی پەکەکەیان پیرۆزکرد.
لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کە تێیدا شەڕێکی سەخت لە دژی سوپایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجام دەدرێت، وێڕای ئەمەش گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە ٤٦هەمین ساڵوەگەڕیی پەکەکەیان پیرۆزکرد.
تێکۆشانی ٤٦ساڵەی پەکەکە لەم سەردەمەدا وەک مێژوویەک لە قوربانیدانی گەورە یاد دەکرێتەوە. پەکەکە بە ڕەنج و فیداکاری شەهیدانییەوە تێكۆشانی ئازادی و هەبوونی خۆی هەمیشەیی کردووە. بڕیارداری لەسەر ژیانی ئازاد بە خوێنی هەزارن گەنجی گەلی کورد و گەلانی دیکە بەهێز بووە. ئەو گەنجانەی سیستەمی کۆیلایەتییان ڕەتکردەوە، بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە ژیانێکی مانادار و شەهیدبوونێکی بە شکۆییان هەڵبژارد. بەم پەیامەوە هەموو ڕۆژێک لە چیاکانی کوردستاندا دەنگ دەداتەوە. لە بەردەوامی مێژووی بەرخۆدانی پەکەکەدا، هەردوو گەریلایی فیدایی ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین بە هەموو ژیری و فیدایی و پەیوەستبوونی ئاپۆییەوە چالاکی فیداییان لەدژی هەستیارترین خاڵی بەرگری دەوڵەتی تورک (توساش) ئەنجامدا و بوونە سیمبوڵی بەرخۆدان. تێکۆشانی ٤٦ساڵەی پەکەکە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک، بە ئەزموونی نیوسەدەوە تابێت بەهێزتر دەبێت و ئیرادەی تێکۆشانی ئازادی لەسەر ئامانجی ڕزگاری مرۆڤایەتی گەورەتر و مکوڕتر دەکات.
سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ خاڵی دەستپێکردنی ساڵی نوێی تێکۆشانە
لە نێو ئەم بارودۆخەدا جۆشوخرۆشی ئازادی گەریلا لەژێر هێرشی سەخت و بۆردوومانی فرۆکەی جەنگی سوپایی تورکی داگیرکەر لە بەرخۆدانی بەردەوامدایە. هێزەکانی گەریلا لە تونێلەکانی شەڕەوە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کە هەموو چەکێکی قەدەغەکراوە بەکاردەهێنێت، لەبەرخۆدان و تێکۆشانێکی بێهاوتادایە. لەم پرۆسەیەدا گەریلا بەڵێنی خۆیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کوردستان و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی نوێ دەکەنەوە، بەوجۆشوخرۆشەی لە سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆوە وەریانگرتووە، پێدەنێنە ناو ساڵێ نوێی تێکۆشانەوە.